له فه‌لسه‌فه‌ی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێناسه کردنی بواری سیاسی بابه‌تێکی ئانتالۆژیکییه و پێناسه‌کردنی زانست،بابه‌تێکی مه‌عریفه‌ناسانه‌یه،هه‌ر کام له‌و دوو دیارده‌ش هه‌ڵگری جۆرێک له پێویستی خوێندنه‌وه‌ی مێتۆدۆلۆژیکین. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی کێشه سانا‌و ساکاره‌کان که به ئاسانی لێی تێئه‌گه‌ین ،ئه‌چێته چوارچێوه‌یه‌گه‌لێکی ڵێڵو ئاڵۆزی زمانییه‌وه. سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی باسه‌کان له‌سه‌ر شیکاری سیاسی له هه‌مان چوارچێوه‌ی زمانی‌دا تاوتوێ ده‌کرێن هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه سێ ده‌سته‌واژه‌ی گرنگی ئانتالۆژی،مه‌عریفه‌ناسی ومێتۆدۆلۆژی له شیکاری سیاسی‌دا خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی شیاون و بۆ تێگه‌یشتن له‌م سیانه له باری تێکنیکی و ره‌مزییه‌وه ده‌سته به لێکدانه‌وه ئه‌که‌ین .
له باری ووشه‌وه ئانتالۆژی یان هه‌بوونناسی بریتیه له زانست یان فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوون،به‌ڵام له پێناسه‌یه‌کی روونتری" نۆرمه‌ن بێلیکی" دا ئانتالۆژی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بانگه‌شه یان گریمانه‌یه‌کی خاوه‌ن روانگه‌ی تایبه‌ت له لێکۆڵینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان یان سیاسی‌دا. له سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌م پێناسیه‌ش ئه‌بێ بڵێین ئاماژه‌یه به‌و بانگه‌شه‌یه‌ی چ‌شتێک بوونی هه‌یه،له چ‌شتێکی تر ئه‌چێت،له چ‌تۆخمگه‌لێک پێکهاتوه و ئه‌و تۆخمانه چ‌په‌یوه‌ندییه‌کیان پێکه‌وه هه‌یه.له راستیدا ئانتالۆژی په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌بوونوه،به‌و شته‌ی که هه‌یه یان بوونی هه‌یه، ئه‌م خاڵانه له پرسی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی‌دا زۆر گرنگوو سه‌ره‌کییه. هه‌ندێ پرسیاری ئانتالۆژیکی هه‌یه به‌رده‌وام له لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی‌دا که‌ڵکی لێ وه‌ده‌گیردرێت وه‌کو: په‌یوه‌ندی نێوان بونیادstructure و کارگێڕegency؟ بیروباوه‌ڕ تا چ‌راده‌یه‌ک رۆڵی هۆکارو پێکهێنه‌ری له ده‌ستنیشانکردنی ئاکامگه‌لی سیاسی‌دا هه‌یه؟ سیسته‌مه سیاسییه‌کان تا چ‌راده‌یه‌ک ئۆرگانیکو پێکه‌وه هه‌ڵواسراون واته ئه‌تۆمی نین ،به‌م واتایه دێت که به‌رهه‌می کرده‌وه و پاش‌کرده‌وه‌یه‌کی سیاسی له تۆخمه پێکهێنه‌ره‌کانی زۆرتر بێت؟راده‌ی جیاوازی نواندن‌و واقێعه‌کان؟واته ئه‌و راده‌یه‌ی که به‌ستێنی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی به‌و جۆره‌ی که هه‌یه خۆی بنوێنێت به شێوازێک واقێعه‌کان بکه‌ونه به‌رچاو.
له باری ووشه‌وه مه‌عریفه‌ناسی بریتییه له زانست یان فه‌لسه‌فه‌ی ناسین .هه‌ر به وته‌ی بێلیکی مه‌عریفه‌ناسی بانگه‌شه یان گریمانه‌یه‌که له مه‌ڕ ئه‌و شێوازانه‌ی تێگه‌یشتنو ناسین له واقێع،مسۆگه‌ر ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئانتالۆژی ئه‌پرسێت چ‌شتێک بۆ ناسین هه‌یه؟ مه‌عریفه‌ناسی ئه‌پرسێت:چ بارودۆخێک بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنو ناسین هه‌یه؟ مه‌عریفه‌ناسی له‌گه‌ڵ پرسیارگه‌لێک وه‌کو ئه‌م پرسیارانه رووبه‌ڕوه: تا چ‌رادیه‌ك له ئه‌و ئاکامانه‌ی وائه‌مانه‌وێ له لێکۆڵینه‌وه‌که‌ماندا پێیبگه‌ین دڵنیایینو متمانه‌ی پێده‌که‌ین؟ یان چۆن ئه‌توانین لێکدانه‌وه‌ی سیاسی به‌رانبه‌رمان هه‌ڵسه‌نگێنینو له گونجاوبوونی لێکدانه‌وه‌یه‌ک پشتگیری بکه‌ین؟
مێتۆدۆلۆژی په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ڵبژاردنی شێوازی شیکارییو مێتۆدی لێکۆڵینه‌وه‌وه،بنه‌ما و چوارچێوه‌ی هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک دیاری ئه‌کات.بێلیکی له‌م باره‌وه ئه‌ڵێ:مێتۆدۆلۆژی بریتیه له لێکدانه‌وه‌ی چۆنییه‌تی وه‌پێشبردنی هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک. ئه‌بێ له بیرمان نه‌چێ مێتۆدۆلۆژی جیاوازه له تێکنیکی لێکۆڵینه‌وه ،له راستیدا مێتێۆدۆلۆژی که‌ره‌سته‌یه‌که بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه به شێوازێکی گونجاو.
به‌گشتی ئانتالۆژی،مه‌عریفه‌ناسی و مێتۆدۆلۆژی سێ ده‌سته‌واژه‌ی زۆر گرنگن له شیکاری سیاسی‌دا و په‌یوه‌ندییه‌کی سێ قۆڵی له نێوانیاندا هه‌یه . ئانتالۆژی په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕۆکی به‌ستێنی کۆمه‌ڵایه‌تیو سیاسییه‌وه هه‌یه ، مه‌عریفه‌ناسی په‌یوه‌سته به بڕست‌و توانایی له تێگه‌شتنی دوونیایی مه‌به‌ستو تایبه‌ت، مێتۆدۆلۆژیش په‌یوه‌ندی به چۆنییه‌تی به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه‌و زانسته‌وه هه‌یه.
ئه‌و بانگه‌شه‌ش که لێکدانه‌وه‌ی ئانتالۆژیکی پێش لێکدانه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ناسانه دێت به‌و واتایه نیه که په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه نه‌بێت بۆ نموونه ئاستی متمانه کردنی ئێمه به بانگه‌شه یان گریمانه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به دیارده‌یه‌کی سیاسی له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌بێ به ژێده‌رو وێنا سیاسییه‌کانمانه‌وه ، که‌وابوو ئانتالۆژی ئێمه مه‌عریفه‌ناسیشمان دیاری ئه‌کات .ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان به چاودێرێکی بێ لایه‌نو به‌ویژدان بزانیین له بابه‌ت واقێعێکی سیاسی ده‌ره‌کی سه‌ربه‌خۆ له باوه‌ڕی ئێمه ،له بواری مه‌عریفه‌ناسیدا متمانه‌یه‌کی زۆرترمان ئه‌بێت.
گرنگی پرسیارگه‌لی په‌یوه‌ندیدار به ئانتالۆژی ومه‌عریفه‌ناسی له لێکدانه‌وه‌ی سیاسی‌دا شتێکی نوێیه و تا ئێستاش زۆری کاری له‌سه‌ر نه‌کراوه به‌ڵام بوه به مشتومڕێکی زۆر له نێوان بیرمه‌ندانی سیاسی ،پێداچونه‌وه‌یه‌کی به‌هه‌ندوو بنه‌ڕه‌تی له گوتاروزانستی سیاسی‌دا له هه‌ردوو سه‌ری ئاتلانتیکدا سه‌ری هه‌ڵداوه و ئه‌یانه‌وی سنوری بواری سیاسی پێ دیاری بکه‌ن،هه‌رچه‌ند ئه‌م باسه له ئۆروپادا گه‌رمتره به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا له باکووری ئامریکا هاتوه‌ته ئاراوه ،به‌گشتی ئه‌م ره‌وته له هه‌وڵی روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ن:1)ناوه‌ڕۆکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وتێكنیکی گونجاو بۆ شیکاری ئه‌م دیارده‌یه .2)په‌یوه‌ندی نێوان ئاکاروکرداری سیاسی له‌گه‌ڵ به‌ستێنی سیاسی،به ده‌ربڕینێکی ترهه‌مان باسی له مێژینه‌ی بونیاد‌و کارگێڕه.3)گرنگی تایبه‌تی هۆکارگه‌لی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ینی یان فکری له لێکۆڵینه‌وه‌ی دیارده سیاسیه‌کاندا. 4)په‌یوه‌ندی نێوان واقێع یان جیهانی سیاسی و وێنای ئێمه له‌و جیهانه یان هه‌مان باسی په‌یوه‌ندی نیوان بواری ماتریاڵ(ئۆبژێکتیڤ)له گه‌ڵ بواری گوتاردا.5) ناوه‌ڕۆکی زه‌مانی سیاسی و تێگه‌یشتن له ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.
هه‌ربۆیه گرنگی سێ ده‌سته‌واژه‌ی ئانتالۆژی،مه‌عریفه‌ناسی ومێتۆدۆلۆژی زۆرتر ئه‌بێ چونکو بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و پێنج خاڵه‌ی که باسمان کرد پێویسته ئه‌و سێ بواره ببێت به بنه‌مایی لێکدانه‌وه کانمان ئه‌گینا خۆلادان له‌م سێ بواره گرنگه له لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی‌دا به واتایی ناته‌واویو رووکه‌ش بوونی هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که،به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و لیکدانه‌وه یان لێکۆڵینه‌وه‌یه ببێ به بنه‌ما و پێوه‌رێک بۆ کرده‌وه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک لاوانه‌یه تووشی هه‌ڵه و لادانێکی گه‌وره ببن که به ئاسانی قه‌ره‌بوو نه‌کرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌کی به‌رهه‌ست بهێنینه‌وه ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به بزۆتنه‌وه‌ی سه‌وز وه‌کو دیارده‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا؟ ئه‌گه‌ر که‌ر به‌پێی قسه‌کانی سه‌ره‌وه‌مان لێکی بده‌ینه‌وه ،ئه‌و لێکۆڵێنه‌رو سیاسیه کوردانه تاوانبارن وا په‌یوه‌ندی کوردیان له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌که‌دا نه‌دیوه و ویستی له به‌ر چاو نه‌گرتنی هه‌رچه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌کیان بوو چونکوو له پله‌ی یه‌که‌مدا بواری ئانتالۆژی پرسه‌که‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتوه و هه‌ڵه‌یه‌کی ئانتالۆژیکیان کردوه واته سرینه‌وه‌ی کورد له هاوکێشه سیاسیه‌کانی ئێران‌دا به ده‌ستی خۆیان به‌و هۆیه که کوردیش به‌شێکه له پانتای پێکهێنه‌ری تۆخمه‌کانی کۆمه‌ڵگایی ئێرانی‌دا،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش کۆرد خۆی به خاوه‌ن کیانێکی سیاسی ده‌زانێت که‌وابوو هه‌ڵه‌ی ئانتالۆژیکی له نه‌دیتنی کورد وه‌کو تۆخمێکی سیاسی ناو ئێراندایه،له باری مه‌عریفه‌ناسیشه‌وه کورد ئه‌بوایه له سه‌نگی خۆی له ئێران‌دا تێبگات که له کوێی کێشه‌کاندایه تا چ راده‌یه‌ک له ئالوگۆڕه‌کانی ناو ئێران‌دا ئاگاداروو به‌شداره وتا چ‌راده‌یه‌ک ئه‌توانی کاریگه‌ر بیت؟،له‌م پرسه‌شدا زۆر که‌س تاوانبارن به‌وه‌ی که به‌و تێگه‌یشتنه نه‌گه‌ییون به تاییبه‌ت روناکبیران و سیاسیه کانی کوردستان،ته‌نانه‌ت وه‌کو نووسینیش بێ که‌س خۆی لێنادات.
ئەمین سورخابی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر