دوابه دوای ساڵه کا‌نی 1970 له ژێرکاریگه ری و‌ه‌رچه‌رخانی زمانی و هه‌روه‌ها ،هاتنه کایه‌ی تیوریه‌کانی هێرمۆنێتیک ،تیوری ره‌خنه‌گرانه و پاش‌بنه‌ماخوازی له چوارچێوه‌ی زانسته مرۆییه‌کاندا تیوری گوتار به‌کرده‌وه باش خۆی نواندوه. له‌وانه‌یه که‌ڵک وه‌رگرتن له تیوری گوتار به هۆی ئه‌و دڵساردییه وه بێت که له مه‌ڕ مێتۆدۆلۆژی پۆزێتێڤیسم ، به تایبه‌ت له به‌کارهێنانی له زانسته سیاسیه‌کان وکۆمه‌ڵناسیدا هاتبوه ئاراوه .
تیوری گوتارجه‌خت له سه‌ر رۆڵی زمان له بازنمایی و پێکهێنانی واقێعه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌کاته‌وه . له سۆنگه‌ی تیوری گوتار‌و شیکاری سیاسیه‌وه واقێعیه‌ت ته‌نیا له رێگای زمانه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت به‌ڵام بازنمایی واقێعه‌کان له رێگای زمانه‌وه هه‌رگیز به واتایی ره‌نگدانه‌وه‌ی واقێعه به‌رهه‌سته‌کان نیه به‌ڵکو له بازنماییدا ئه‌وه زمانه که له پێکهێنانی واقیعه‌کاندا رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێرێت، له راستیدا جیهان له کۆمه‌ڵێک گوتار پێکدێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تیورییه،حاشا له بوونی حه‌قیقه‌ت ناکات به‌ڵام پێیوایه شته‌کان و دیارده‌کان ته‌نیا له رێگه‌ی گوتاره‌وه واتا به خۆوه ده‌گرن ، بۆ نموونه هه‌ڵکشانی زه‌ریا و هاتنی لافاو، رووداوێکی سه‌ربه‌خۆیه واته زه‌ین و مێشکی مرۆڤ ده‌ستی له رووداوه‌که‌دا نیه ،به‌ڵام خه‌ڵک واتاگه‌لی جۆراوجۆر بۆ هۆکاری رووداوه‌که ده‌به‌خشن و هه‌ر که‌سێک به‌پێ گوتارێک واتایی پێ ده‌به‌خشێت . هه‌ندێکیان لافاوه‌که به تووڕه‌ی خوا ، هه‌ندێکی تریان به خراپی به‌نداوو هه‌ندێکیش به‌ناکارامه‌یی ده‌سه‌ڵاتداران واتایی ده‌که‌نه‌وه . تیوری گوتار و شیکاری سیاسی ته‌نیا به واتا به‌خشین نابه‌سرێته‌وه به‌ڵکو کردار‌و کرده‌وه‌ش به دوای واتا به‌خشینه‌که‌دا له خۆ ده‌گرێ ، بۆ وێنه هه‌ر له نموونه‌ی لافاوه‌كه‌دا که باسمان کرد هه‌ر واتایه‌ک جۆرێ کرداری به دواوه‌یه ، ئه‌وانه‌ی که به خراپ بوونی به‌نداو واتایی ئه‌که‌نه‌وه بڕیاری نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌که ئه‌ده‌ن ، ئه‌وانه‌ی به تووڕه‌ی خوا واتایی ئه‌که‌نه‌وه بڕیارئه‌ده‌ن باوه‌ڕی ئایینیان به‌هێزتر بکه‌نه‌وه و هتد . که‌واته گوتاره‌کان واتا به واقێعه‌کان ئه‌به‌خشن و ئاڵوگۆر له کرداردا پێکدێنن . شۆناس‌و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه کانیش به‌رهه‌می زمان و گوتارن ، هه‌ر وه‌ها هه‌ر چه‌شنه گۆڕانیک له گوتاردا ،گۆڕان له جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی به دواوه‌یه ، له هه مان کاتیش‌دا ململانێی گوتاره‌کان ئه‌بێ به هۆی گۆڕان و سه‌ر له‌نوێ به‌رهه‌مهێنانی واقێعه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. تیوری گوتار‌و شیکاری سیاسی ، شڕۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێکراوه به‌ڵام له زانسته سیاسیه کاندا لاکلاو موفه گرنگترین لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌م بابه‌ته‌دا کردوه که نوسه‌ر هه‌وڵ ئه‌دات به وردی روانگه‌ی ئه‌و دوو که‌سه بخاته به‌ر چاوی خوینه‌ران.
سوسور، زمانناسێکی سوییسی بوو که به هێنانه ئارای بونیاده‌کانی زمانه‌وه ،یه‌که‌م هه‌نگاوی له وه‌گه‌ڕخستنی تیوری گوتار هه‌ڵگرتوه . سوسور، زمان وه‌کو سیسته‌مێک پێناسه ئه‌کات له کۆمه‌ڵه ده‌سته‌واژه‌ی هاوپه‌یوه‌ندی ،به بێ به‌ڵگاندن یان له به‌ر چاوگرتنی "کات " ،پێکدێت.واته تایبه‌به‌تمه‌ندی "له کاتی" به شتێکی سه‌ره‌کی نازانێت. زمان سیسته‌مێکه پڕله هێما جۆراوجۆره‌کان که هه‌ندێ پێوه‌ر له‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر بێژه‌ر بیهه‌وێت په‌یوه‌ندییه کی خاوه‌ن واتا له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریه‌کانیدا ساز بکات ، ئه‌بێ ئه‌و پێوه‌رانه ره‌چاو بکات . بونیادی نه‌گۆڕی زمان بۆ سوسور گرنگه ، وه‌کو تۆڕێکه هێماکانی له باوش گرتوه ،هه‌ر هێمایه‌ک واتا به‌ویتر ئه‌به‌خشێت . زمان لێره‌دا جیاوازه له وتار، وتار، تاکه که‌سییه به‌ڵام زمان دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه . لای سوسور وتار بایه‌خی زۆری نیه چونکو پێی وایه وتار، له ژێر هۆگریی و مه‌یلی تاکدایه. تۆخمی سه‌ره‌کی زمان له روانگه‌ی سوسوردا هێماکانن.
هێماکان، دال ومدلول له‌یه‌ک هه‌ڵده‌پێکن به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کی پێویست و سروشتی له نێوان دال و مدلولدا نیه ، به ده‌ربڕینێکی تر په‌یوه‌ندی نێوان دال و مدلول سه‌ربه‌خۆ و به هه‌ڵکه‌وته. په‌یوه‌ندی نێوان دال ومدلول ته‌نیا له سیسته‌مێکی خاوه‌ن واتادا به‌دیده‌کرێت ، نه‌وه‌کو به پێی واقێعێکی ده‌ره‌کی یان لۆژیکی ، که واته شۆناسی هه‌ر هێمایه‌ک په‌یوه‌ندی به هێما جیاوازه‌کانی تره‌وه هه‌یه ، بۆ نموونه چه‌مکی باوک له جیاوازی ته‌ک دایک،براوو خوشک واتا له خۆ ده‌گرێ. سوسور زمان به یاری شه‌تر‌ه‌نج ئه‌شوبهینێ که له‌ودا شۆناس‌و بایه‌خی هه‌ر هێمایه‌ک له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیدا وله چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکدا، به‌دیئه‌کات . دال کاتێک گرنگه‌و به‌رچاوه که له چوارچێوه‌ی سیسته مێکدا ره‌چاو بکرێت.
لوی ئێستراوس به به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی تیوری سوسور، شیکاری بونیادگه‌رانه له زانسته مرۆییه‌کاندا به‌کارئه‌هێنێت. ئێستراوس له تیورییه مرۆڤناسانه‌که‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ستراکتۆره قووڵ‌و ناوشیاره‌کان ئه‌کاته‌وه .بونیادگه‌ری یان ستراکتۆرخوازی ئێستراوس هه‌وڵێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆنیاده نه‌گۆڕه‌کان یان گشتییه‌ته رووکه‌شه‌کان که بتوانن ناوه‌ڕۆکی عه‌قڵی مرۆڤ بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌ندێ له‌بیرمه‌نده مارکسیسته‌کانیش مێتۆدی بۆنیادگه‌ریان به کار هیناوه . ئاڵتوسێر بیرمه‌ندی مارکسیستی فه‌رانسی گرنگترین تیوریزانی بونیادگه‌ریه، کاریگه‌ر بوه له سه‌ر تیوری گوتار به تایبه‌ت له بواری تێگه‌یشتن له چه‌مکی سوژه. ئاڵتوسێر بوونی سوژه ده‌به‌ستێته‌وه به ستراکتۆره ئایدیالۆژیکه‌کانه‌وه و باوه‌ڕی به سوژه‌ی سه‌ربه‌خۆ نیه . به‌ڕای ئاڵتوسێر ئایدیالۆژی تاک ده‌خاته بارۆدۆخگه‌لی جیاوازه‌وه ،واته بانگی ئه‌کات . کرده‌ی سوژه له بارودۆخیکی ده‌ستنیشانکراو و چاوه‌ڕوانکراودایه.
ژاک دێریدا لاوازییه کا‌نی تیوری سوسور و بونیادگه‌ری ده‌خاته‌ڕوو پاش‌بنه‌ماخوازی ئه‌هێنێته ئاراوه. تێکدانی بنه‌ما ،گرنگترین چه‌مکه لای دێریدا، ئه‌و تێزه‌ی سوسور ، که وتار پێش نوسراوه گرنگی هه‌یه، هه‌ر وه‌ک هه‌موو جیاوازییه دولایانه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا ره‌تده‌کاته‌وه . دێریدا ،ئه‌ویدی یان ده‌ره‌کی پێکهێنه‌ر،بۆ درووس بوونی شۆناس به پێویست ئه‌زانێ . سوژه له روانگه‌ی دێریدا بێ واتایه و پێی وایه مرۆڤ له ناو چوارچێوه ستراکتۆرییه‌کان وه‌کو زمان،کرده‌ی ئه‌خۆڵقێنێ ، واته مرۆڤ زمان پێک ناهێنێ به‌ڵکو زمان تێگه‌یشتنی مرۆڤ ده‌ستنیشان ئه‌کات.
بیرمه‌مندێکی تر که ئالوگۆرێکی سه‌ره‌کی له تیوری گوتاردا پێکهێناوه میشێل فوکۆیه، گوتار به‌شێکه له تیوری کۆنینه‌ناسی فوکۆ. به بڕوای فوکۆ گوتار، له کۆمه‌ڵیک ره‌سته‌ی سنوردار پێکدێت وه له بارودۆخێکی تایبه‌به‌تی پێناسه‌کراودا دێته‌دی ، گوتار هه‌تاهه‌تایی وئیده‌ئالی نیه به‌ڵکو له سه‌ره‌تادا مێژوویی‌و گرێ‌دراو به کاته‌وه‌یه . له‌م روانگه‌دا راستی یان حه‌قیقه‌ت له گوتاره‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ، سیسته‌مه جۆراوجۆره‌کانی ئێپیستێمۆلۆژیکی، هه‌ڵه و دروست ده‌ستنیشان ئه‌که‌ن که‌وابو گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌کاندا له ده‌ره‌وه‌ی گوتاره‌کان کارێکی پووچ‌و بێ ئه‌نجامه. فوکۆ ئاماژه به پڕۆسه‌ی پێکهێنانی گوتاره‌کان ئه‌دات و ئه‌ڵێ له‌م پڕۆسه‌دا برێک له گوتاره‌کان قه‌ده‌غه‌ن و سه‌رکوت ده‌کرێن و له پڕۆسه‌ی، ویستی روو‌له حه‌قیقه‌تدا، گوتاری دروست به سه‌ر گوتاری هه‌ڵه‌دا سه‌ر ئه‌که‌وێت. دواتر فوکۆ له ره‌چه‌ڵه‌کناسییه‌کیدا رۆڵی ده‌سه‌ڵات له‌م پڕۆسه‌دا به ته‌واوی شیی ئه‌کاته‌وه.
تیوری گوتار له روانگه‌ی لاکلاو و موفه:
لاکلاو و موفه له داڕ‌شتنی ئه‌م تیوریه‌دا که‌ڵکیان له نه‌ریتی مارکسیسم ،به تایبه‌ت گرامێشی و هه‌روه‌ها پاش بنه‌ماگه‌ری دێریدا و فوکۆ ، وه‌رگرتوه. له روانگه‌ی ئه‌م پیاوو ژنه‌وه ، مارکسیسم نابێ له هه‌مبه‌ر سیسته‌مێکی کاپیتالیستی هه‌ڵوێستێکی ناچالاکانه بگرێته به‌رو ئامانجه‌کانی خۆی له بیر بکات، له لایه‌کی تریشه‌وه نابێ پێداگری له مارکسیسمی کلاسیک بکات . ئه‌م دوو بیرمه‌نده به گرتنه‌به‌ری ستراتێژی دێموکراسی رادیکاڵ ،رێز له به‌هاکانی لیبراڵ دێموکراسی وه‌کو ئازادی و یه‌کسانی ،ئه‌گرن و ئه‌ڵێن به جێگه‌ی له په‌راوێز خستنی ئه‌و به‌هایانه ، ئه‌بێ کاپیتالیزم بخه‌ینه به‌ر ره‌خنه چونکوو پێشێلکه‌ری ئه‌و به‌هایانه‌یه.
تیورییه‌که‌یان له سه‌ر په‌ره‌پێدان به چه‌مکی هێژێمۆنی و ئاکامه‌کانی ده‌و‌ه‌ستێنن و ئه ڵێن شۆناس به‌خشین به کارگێڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا له رێگایی هه‌ڵپێکاندنی ناو دامووده‌زگایه‌کی هێژێمۆنیکه‌وه دێته دی وه‌هه‌روه‌ها دیارده‌یه‌کی به‌رهه‌ست و نه‌گۆریش نیه. که واته به‌پێچه‌وانه‌ی مارکسیسم که جه‌ختی له‌سه‌ر کارگێڕی چینی کرێکار ئه‌کرده‌وه له‌م تیورییه‌دا هیچ په‌یو‌ه‌ندێکی پێویست له نێوان سوسیالیزموو باروودۆخی کارگیڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی به نیسبه‌ت به‌رهه‌مهێنانه‌وه نیه ، هه‌ر چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌کیش ته‌نیا له رێگایی لێکهه‌ڵپێکانێکی هێژێمۆنیکی ده‌ره‌کی و سیاسیه‌وه ساز ده‌کرێت.
لێره‌دا سه‌ره‌تا بۆ ناساندنوو تاوتوێکردنی تیورییه‌که‌ی لاکلاو و موفه چه ند چه‌مکی سه‌ره‌کی تیورییه‌که لێکئه‌ده‌ینه‌وه:
لێکهه‌ڵپێکاندن: هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌ک له نێوان تۆخمه په‌رته‌وازه‌کاندا په‌یوه‌ندی پێک بێنێت،به شێوازێکه شۆناسوو واتای ئه‌م تووخمانه نوێژه‌نوو سنووردار بکرێته‌وه.
گوتار: گشتییه‌تیکی چووارچێوه‌دار که له لێکهه‌ڵپێکانه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گریت. گوتار له کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه پێکدێت که به شێوازێکی واتادار لێکگرێده‌درێن. له راستیدا گوتار رێکخستنی کۆمه‌ڵێک کۆد، شت،که‌س و هتدن ، له ده‌وری دالێکی سه‌ره‌کی جێگیر ده‌بن و شۆناسی خۆیان له هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵێک ئه‌ویدیدا به‌دی ئه‌که‌ن . گوتاره‌کان ناسینوو تێگه‌یشتنی ئێمه له‌جیهانوو واقێعه‌کان ده‌سنیشان ئه‌که‌ن وهه‌موو رهه‌نده‌کانی ژیانیش ده‌گرێته‌وه . شیکاری گوتاری سیاسی له روانگه‌ی لاکلاو و موفه وه هه‌موو دراوه زمانییوو نازمانییه‌کان(وتار،راپۆرت،رووداوه مێژووییه‌کان،وتووێژه‌کان،سیاسه‌ته دارێژراوه‌کان،به‌یانییه‌کان،هزره‌کان،رێکخراوه‌وو دامه‌زراوه‌کان) وه‌کو ده‌ق ، له خۆ ده‌گرێ.
تۆخمه‌کان: ئه و دال و هێمایانه‌ن که جارێ سه‌قامگیر نه‌بوونو گوتارگه‌لی جۆراوجۆر له هه‌وڵی واتا به‌خشینن پیاندا. تۆخمه‌کان ئه‌و داله شناوه‌رانه‌ن که هێشتا نه‌چوونه‌ته چوارچێوه‌ی گوتارێکی تایبه‌ته‌وه. هه‌ر دالێک پێش چوونه ناو گوتارێکه‌وه ، به تۆخم ناوزه‌د ئه‌کرێت.
ساته‌کان: ئه‌و دال و تۆخمانه‌ن که له نا گوتارێکدا لێکهه‌ڵپێکێندراونو به شۆناس و واتایه‌کی کاتی گه‌یشتوون. بۆ نموونه دالی ئازادی له گوتاری لیبرالیزمی کلاسیک‌دا به شێوازی کاتی به واتایی، نه‌بوونی زه‌بروو زۆری ده‌ره‌کی(حکومه‌ت) جێگیر ببو. که واته ئه‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه بکه‌ین که واتاکان بگۆڕوو کاتین ، هه ر کاتێک گوتاره‌که گۆڕا واتاکانیش ئه‌گۆڕدرێن.
چه‌قبه‌ستوویی و وه‌ستان : جێگیربوونی هێماکانوو وه‌رگرتنی شۆناسێکی فیکس بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له چوارچێوه‌ی گوتارێکدا.
دالی ناوه‌ندی: هێمایی سه‌ره‌کی که هێماکانی تر له ده‌وری کۆده‌بنه‌وه. له واقێعدا کاکڵه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ر گوتارێکه ، بۆ نموونه ئازادی له گوتاری لیبرالیزمدا ئازادی دالی ناوه‌ندیه ، هێماکانیتر وه‌کوو تاک ، ده‌وڵه‌ت و ئازادی له ده‌وری کۆده‌بنه‌وه‌و شۆناسوو واتا ده‌دۆزنه‌وه.
پانتایی گوتاریی: سندووقێکه پڕ له هێماوو واتاگه‌لی زیادی و هێزه‌کی له ده‌ره‌وه‌ی گوتار‌و په‌راوێزخراون که ماتریاڵی خاون بۆ لێکهه‌ڵپێکاندنێکی نوێ.
ئه‌گه‌رو رووداو: له چه‌مکه سه‌ره‌کیه‌کانی لاکلاوو موفه‌یه ، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چمکی رووداو‌و عرزیات له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ره‌ستو که له به‌رانبه‌ر هه‌ر چه‌شنه وێنا کردنێکی ذاتی و پێویست له پانتایی کۆمه‌ڵگادا، ده‌وه‌ستێ. له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ره‌ستوودا چه‌مکی رووداو له کاتێکدا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرا که ئه‌گه‌ری ئاماژه‌کردن به هۆکاریکی تایبه‌ت نه‌بوایه، له فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سیحیشدا "ئه‌گه‌ر" هاوڕێی "رووداوه " ."ئه‌گه‌ر" هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه بوو،واته ئه‌ویدی هه‌بوونی ده‌ستنیشان ئه‌کرد. لاکلاو و موفه ئه‌م چه‌مکه له هه‌ر دوو ره‌هه‌نده‌که‌یدا به‌کاردێنن .له لایه‌که‌وه "ئه‌گه‌ر" به واتایی نه‌بوونی یاساگه‌لی به‌رهه‌سته بۆ ئاڵوگۆڕه میژووییه‌کانوو ره‌تککردنه‌وه‌ی پێویستی و به هه‌ڵکه‌وت زانینیی دیارده مێژووییه‌کان که له گرێدراویی به لێکهه‌ڵپێکانێکی هێژێمۆنیکه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ، له لایه‌کی تریشه‌ره "ئه‌گه‌ر" ئاماژه به ده‌ره‌کی بوونی بارودۆخی هه‌ر چه‌شنه ناوه‌ڕۆکێک ده‌دات. "ده‌ره‌وه" یان "ئه‌ویدی" رۆڵی سه‌ره‌کی له شۆناس به‌خشینوو به کرده‌وه نواندنی گوتاره‌کان، ده‌گێرن.له راستیدا هیچ گوتارێک به بێ جیاوازی و سازکردنی "ئه‌ویدی" پێک نایه‌ت.
ململانێ و دژایه‌تی : ئه‌م چه‌مکه له دریژه‌ی چه‌مکی پێشودا دێته ئاراوه . دژایه‌تی ئاماژه به په‌یوه‌ندی دیارده‌یه‌ک له ته‌ک ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ئه‌کات رۆڵی سه‌ره‌کی له شۆناس به‌خشین ده‌گێرێت. ئه‌م ململانێ و دژایه‌تیه جیاوازه له ئه‌و دژایه‌تیه‌ی که هێگێل و مارکس باسیان ده‌کرد چونکوو ململانێ ودژایه‌تیه‌که‌ی ئه‌وان له ناو چوارچێوه یان سیسته‌مدا بوو به‌ڵام ململانێ و دژایه‌تی لاکلاو له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی گوتاره‌که‌دایه.
زنجیره‌ی هاوته‌ریبی وجیاوازی:
له ئه‌نجامی لێکهه‌ڵپێکاندا ،داله سه‌ره‌کییه‌کان له زنجیره‌یه‌کی هاوته‌ریبدا پێکه‌وه تێکه‌ڵ ده‌بن ، ئه‌م دالانه به ته‌نیایی هیچ واتایه‌کیان نیه به‌ڵام له زنجیره‌یه‌کی هاوته‌ریب یه‌کتر پڕ ده‌که‌ن له واتا ، له به‌رانبه‌ر شۆناسگه‌لێکی نێگه‌تیڤدا ده‌وه‌ستن که له‌وانه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یان لێبکات. گوتاره‌کان له رێگه‌ی زنجیره‌ی هاوته‌ریبیه‌وه، جیاوازییه فره‌چه‌شنه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌شارنه‌وه یان رێکیان ئه‌خه‌ن ، بۆ نموونه له به‌رانبه‌ر ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی سپی‌پێسه کاندا هه‌موو ره‌ش پێسه‌کانی جیهان ئه‌چنه زنجیره‌ی هاوته‌ریبی گوتاری ره‌ش‌پێسه‌کانه‌وه ، ئه‌م زنجیره هه‌تاهه‌تایی نیه به‌ڵکوو کاتییه ، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێد‌ه‌کرێت و هه‌ر ئانوو ساتێک له‌وانه‌یه تێکبشکێت بۆ نموونه له‌وانه‌یه هێندییه ره‌ش پێسه‌کان بێنه ده‌ره‌وه له‌و زنجیره هاوته‌ریبییه دا. که‌واته لۆژیکی هاوته‌ریبی یه‌کخستنی جیاوازییه‌کانه به شێوازێکی کاتی له ناو گۆتارێکی فراواندا.
شۆناس: شۆناس هه‌تاهه‌تایی و له پێش ده‌سنیشانکراونیه، گوتاره‌کان شۆناس پێک دێنن، ئه‌گۆڕدرێن.
سوژه و بارودۆخه‌کانی سوژه: لاکلاو و موفه هه‌ر وه‌ک فوکۆ تایبه‌تمه‌ندی پێش گوتاری سوژه ره‌تده‌که‌نه‌وه ،وه‌کو نیچه ، فڕۆید ، هایدیگێر ، ئاڵتوسێر رۆڵی عه‌قڵ و ئه‌زموونگه‌ری له سازکردنی سوژه‌دا قه‌بول ناکه‌ن .
سوژه‌بوونی سیاسی: ئاماژه‌یه به مرۆڤ وه‌کو کارگێڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی . له روانگه‌ی ئاڵتوسێرو بونیادخوازه‌کان، سوژه سه‌ربه‌خۆو ده‌ستنیشانکه‌رنییه به‌ڵکو ستراکتۆرو گوتار به ده ستنیشانکه‌ر ئه‌زانن. به‌ڵام له روانگه‌ی لاکلاو و موفه دا سوژه له بارودۆخێکی تایبه‌تدا خاوه‌ن جۆرێ له سه‌ربه‌خۆییه ، چونکوو گوتاره‌کانوو ستراکتۆره‌کان بۆ هه‌میشه سه‌قامگیر نیین و به‌رده‌وام تووشی جۆرێک له هه‌ژانوو قه‌یرانن هه‌ر وه‌ها به هۆی "ئه‌گه‌ر" و روداو‌و بوونی گوتاریش، سوژه‌ی سیاسی بۆی هه‌یه بێته کایه‌وه .کاتێ گوتارێک تووشی هه‌ژاندن ببێت و نه‌توانێ شۆناس به کارگێڕانی ببه‌خشێت ، ئه‌گه‌ری دروست بوونی سوژه هه‌یه ، له‌م کاتانه‌دا تاکه‌کان وه‌کو
رێبه‌ران،سیاسه‌تڤانان و بیرمه‌ندانی گه‌وره ،رۆڵی سوژه ئه‌گێڕن.
هێژێمۆنی: هێژێمۆنی نموونه‌یه‌که له کرده‌ی سیاسی که ئه‌رکی سازکردنی په‌یوه‌ندیه له نێوان شۆناسگه‌ل و هێزگه‌لی سیاسی جیاواز به پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش و پێکهێنانی رێکخستنێکی نوێ له تۆخمه جیاواز و په‌رته‌وازه‌کان ،له خۆ ده‌گرێ. گرنگی چه‌مکی هێژێمۆنی یه‌که‌م جار "ئا‌نتۆنیۆ گێرامێشی" باسی کردوه که له روانگه‌ی ئه‌ودا ئاماژه‌یه به پڕۆسه‌ی داتاشینی واتاکان بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌سه‌ڵات .هێژێمۆنی لۆژیکێکی سیاسیه بۆ پێکهێنانی هاوده‌نگیو عه‌قڵێکی ته‌ندروست (هاوبه‌ش). لاکلاو و موفه هه‌وڵدانی پرۆژه سیاسیه‌کان وسه‌قامگیرکردنی گوتارگه‌لی سنووردار و تایبه‌ت، به کرده‌ی هێژێمۆنیک ناوزه‌د ئه‌که‌ن ، دوو مه‌رجیان بۆ پێکهاتنی داناوه، یه‌که‌میان بوونی دژایه‌تی و ململانێی هێزه‌کانن دووهه‌میشیان نائارامی سنووری جیاوازی هێزه‌کانن. ئامانجی کرده‌ی هێژێمۆنیک خۆڵقاندن یان سه‌قامگیرکردنی واتاگه‌لێکی که له ده‌وری دالی ناوه‌ندی کۆده‌بنه‌وه. هێژێمۆنیک بوونی گوتارێک به واتایی سه‌رکه‌وتنوو چه‌سپاندنی واتاکانییه‌تی .
له روانگه‌ی لاکلاو و موفه وه "سیاسه‌ت" جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ کرده‌ی سیاسی، سیاسه‌ت چه‌مکێکه له کرده‌ی سیاسییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
سیاسه‌ت کۆمه‌ڵێ کرده‌ی گوتاری و دامه‌زراوه‌ییه که ئامانجی رێکخستنوو دیسیپلینی کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ڵام کرده‌ی سیاسی ئاماژه به ململانێیه‌کی به‌رده‌وام له کۆمه‌ڵگادا ئه‌دات. کرده‌ی سیاسی گۆڕه‌پانی ململانێی گوتاره‌کانه بۆ سه‌قامگیربوون . کاتێک هه‌ر گوتارێ زاڵ بوو، ئاڵتێرناتیڤه‌کانی خسته په‌راوێزه‌وه کۆمه‌ڵگایی ئۆبژێکتیڤ دێنێته‌دی. له‌م بارودۆخه‌دا گوتاری زاڵوو هێژێمۆنیک هه‌تاهه‌تایی وئاسایی دێته به‌رچاو، به‌ڵام گوتارگه‌لی له په‌راوێزخراو هه‌رکات بۆیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه ناو یاری سیاسه‌ت ، به مه‌رجێک بتوانێ به لێکهه‌ڵپێکانێکی نوێوه خۆیی بخاته‌ڕوو.
به‌بڕوای لاکلاو و موفه ئێمه ناتوانین کۆمه‌ڵگایه‌ک وێنا بکه‌ین سیاسه‌تی تێدا نه‌بوبێ و ئۆبژێکتیڤ بوونی گوتارێک کۆتایی هێنابێ به هه‌موو ململانێکان . وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک یوتوپیایه‌که هه‌رگیز نایه‌ته دی له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌موو شتێک سیاسی نیه و به‌رده‌وام جیاوازی له نێوان کرده‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه، به‌ڵام سنووری نێوانیان دیارینه‌کراوو ته‌ماوییه . که‌واته کۆمه‌ڵگایه‌کی ئارام ، رێکووپێک و هارموونیک به‌دی ناکرێ چونکوو په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتوو دژایه‌تی ناسرێته‌وه. به‌ڵام له‌هه‌رحاڵدا ئۆبژێکتیڤ بوون‌و هارموونی کۆمه‌ڵگا تا راده‌یه‌ک پێویسته ، له‌م سه‌روو به‌نده‌دایه هێژێمۆنی ئه‌که‌وێته نێوان ئۆبژێکتیڤ بوون و سیاسه‌ته‌وه. له واقێعدا به هۆیی هێژێمۆنییه‌وه ململانێ سیاسیه‌کان ئۆبژێکتیڤ و هارموونیک ئه‌بن.
بۆ ئه‌وه‌ی گوتارێکی نوێ پێک بێت ، ئه‌بێ وه‌کو ئۆستوره‌یه‌ک له ئاستی هه‌ژانوو داخوازیه هه‌نوکه‌یه‌کاندا باڵاتر خۆی بنوێنێت یان سیامایه‌کی خوازراو له خۆ بگرێ. بێ گومان ئه‌م تێڕوانیینه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مێتۆده‌ی که ئه‌گه‌ری بازنمایی ته‌واوی واقێعه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نیه چونکوو واقێعه‌کان ئاڵۆزوو فره‌چه‌شنن هه‌ر بۆیه هه‌موویان بازنمایی ناکرێن که‌واته ئه‌بێ به ناچاری په‌نا به‌رین بۆ خوازراوه یان به وته‌ی لاکلاو بۆ ئۆستووره‌یه‌ک که تا راده‌یه‌ک له واقێعیه‌ت دوور یان باڵاتره . ئۆستووره ئه‌بێ خۆی له داخوازییه تایبه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگا بوێرێت چونکوو ناتوانێ گشتگیر ببێت، که‌واته ئۆستووره ئه‌بێ خۆی یونیڤێرساڵ و باڵاتر له داخوازییه تایبه‌ته‌کان بنوێنیت تاوه‌کوو بتوانێ گشتگیر ببێتوو پێشوازییه‌کی باشوو هه‌مه‌لایانه‌ی لێ بکرێت.
لاکلاو و موفه بۆ شڕۆڤه کردنی چۆنییه‌تی گواستنه‌وه یان گۆڕینی ئوستووره به گوتاری زاڵ ده‌سته‌به‌رکردنی دوو چه‌مک وه‌کو پێویستی ئه‌خه‌نه به باس : یه‌که‌م،ده‌ستپێراگه‌یشتویی ، واته ئه‌ونده نزییکووله به‌ر ده‌ستدا بێت که گوتارێکی تر بانگه‌شه‌ی هێژێمۆنیک بوون نه‌کات. خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م چه‌مکه سه‌رکه‌وتنه و ئه‌بێ به ئاسۆیی رووناکی کۆمه‌ڵگا.هیچ پێوه‌رێک تایبه‌ت بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ئۆستووره و دۆخی هه‌نووکه نییه ، هه‌ر ئه‌و که ئۆستوره‌یه‌کی نوێ بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی دۆخێکی نوێی رێکووپێک ئه‌کات سه‌رکه‌وتنه . خه‌ڵکیش نه‌وه‌کوو له‌به‌ر ناوه‌ڕۆکی ئۆستووره به‌ڵکوو له به‌ر بانگه‌شه‌ی یه‌کخستنوو رێکوپێکییه‌کی نوێ، پێشوازی لێ ئه‌که‌ن . چونکوو له کاتی هه‌ژاندنوو نائارامی ستراکتۆره‌کاندا خه‌ڵک یه‌که‌م جار ویستیان، دیسیپلینوو یه‌کخستنه نه‌ک ناوه‌رۆک . دووهه‌م: چه‌مکی شیاوی باوه‌ڕپێکردن، واته ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی گوتاری پێشنیارکراو ئه‌ونده باوه‌ڕپێکراوبێ، دژایه‌تی بنه‌ما سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگا نه‌کات.
سیمایی خوازراو‌و ئۆستووره‌یی هه‌رچه‌نده گوتاره‌کان به‌هێز ده‌کات به‌ڵام له‌لایه‌کی تریشه‌وه هۆکاری لاوازیشییه‌تی چونکوو گۆتار که زاڵ بوو ئه‌بێ به‌دیهێنه‌ری هه‌موو داخوازییه‌کان بێت به‌ڵام هه‌روه‌کو باسمان کرد وڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو داخوازییه‌کان به کرده‌وه، شیمانه‌نه‌کراوه. هه بۆیه گوتار که زاڵ بوو له سیمایی ئۆستووره‌یی خۆیی دوور ئه‌که‌وێته‌وه و ئه‌چێته به‌ستێنی ئۆبژێکتیڤه‌وه‌و ته‌نیا وڵامده‌ری هه‌ندێک له داخوازییه‌کان ئه‌بێت. هه‌ر له‌م سه‌رووبه‌نده‌دایه هێزی خوازراو‌و ئۆستووره‌یی گوتار به‌ره‌و لاوازی ئه‌چێتو رێگا خۆشکه‌ره بۆ پێکهاتنی ئۆستووره‌یه‌کی تروو گوتارێکی نوێتر .بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی خۆشگۆزه‌رانی ئۆستووره‌یه‌ک بوو بۆ نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی کاپیتاڵیزم ، ده‌وڵه‌تی خۆشگۆزه‌رانیش دوای ماوه‌یه‌ک بوو به گوتاری زاڵ‌و له سیمایی ئۆستووره‌یی خۆیی دوور که‌وته‌وه و تووشی قه‌یرانوو لاوازی بوو رێگای خۆشکرد بۆ هاتنه ئارای ئۆستوره‌و گوتاری نێۆڵیبێڕالیزم وهتد. لاکلاو و موفه ئه‌ڵێن ئۆستووره بۆ کۆمه‌ڵگا پێویسته ، قه‌یرانی ستراکتۆری کاپیتالیزمیش ئه‌م پێویستییه ی زیادتر کردوه.
له کۆتاییدا قۆناخه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانوو داڕمانی گوتاره‌کان به‌م شێوازه پۆلێنبه‌ندی ئه‌که‌ین:
1.په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئۆرگانیک ، هه‌ژاندنی ستراکتۆره‌کان و لاوازی گوتاری زاڵ
2.ململانێی و دژاییه‌تی گروپگه‌لی جۆراوجۆر بۆ پێشکه‌ش کردنی ئۆستووره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان .هه‌ر ئۆستووره‌یه‌ک به شێوازێک له هه‌وڵی شۆناس به‌خشین و رێکخستنی دۆخی سوژه‌ی گشتی دایه.
3.زاڵبوونی گۆتارێک، ئه‌م گوتاره به هۆی سیمایی خوازراوه‌ییه‌وه بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو داخوازییه گشتییه‌کان ئه‌کاتوو خۆی به داخوازییه‌کی تایبه‌توو سنوورداره‌وه نابه‌سێته‌وه . گوتاری زاڵ ره‌هه‌نده تایبه‌ته‌کانی له ژێر بانگه‌شه‌ی گشتیدا ئه‌شارێته‌وه. ره‌خنه له سیسته‌م ده‌گرێتوو بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو به‌ستێنه ئایدیالۆژیک و سیاسیه کان ئه‌کات .
4.دامه‌زراندنی دیسیپلینێکی نوێ، له سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی ئه‌م دیسیپلینه‌دا ئه‌گه‌ری جۆرێک له نائارامی و کێشه هه‌یه به‌ڵام به‌ربه‌ره دیسیپلینی نوێ سه‌قامگیر ده‌بێت و به شتێکی ئاسایی و سروشتیش دێته به‌رچاو.
لاکلاو و موفه ره‌خنه له روانگه‌ی ئه‌فلاتون و هۆبز ده‌گرن، پیان وایه، نه ئیده‌ئالیزمی" ئه‌فلاتون" دێته‌دی وه نه زه‌بروزه‌نگی پێشنیارکراوی" هۆبز "دێته‌دی و به چاره‌سه‌رکه‌ری قه‌یرانه‌کانی نازانن. له به‌رانبه‌ردا لاکلاو و موفه پیان وایهکۆمهڵگایی سیاسی کۆمه‌ڵگایه‌کی ناته‌واوه ، به‌رده‌وام خۆی نوێژه‌ن ده‌کاته‌وه و هه‌میشه‌ش ئه‌م ره‌وته به‌ده‌وامه .
ئەمین سورخابی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر