1.
ئه‌مڕۆ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی جیهان یان جیهانی سێهه‌م ده‌ژین، هه‌موویان به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ره‌هاباوه‌ڕ و دیكتاتۆره‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ر چه‌ند به‌شێك له‌م نه‌هامه‌تییه بۆ كلتوور و بیروباوه‌ڕی دانیشتوانی ئه‌م به‌شه له گۆی زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام بێجگه له‌مانه‌ش هۆكاری گرنگی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه بۆ ئه‌و فیكر‌و شێوازه بیركردنه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تاكی ده‌سه‌ڵاتدار دوابه‌دوای وه‌رگرتنی كورسی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر مێشك و بیریدا زاڵ ده‌بێ‌و بڕوای به هیچ چه‌شنه فره‌چه‌شنییه‌ك نامێنێت.
ئه‌مڕۆ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی جیهان یان جیهانی سێهه‌م ده‌ژین، هه‌موویان به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ره‌هاباوه‌ڕ و دیكتاتۆره‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ر چه‌ند به‌شێك له‌م نه‌هامه‌تییه بۆ كلتوور و بیروباوه‌ڕی دانیشتوانی ئه‌م به‌شه له گۆی زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام بێجگه له‌مانه‌ش هۆكاری گرنگی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه بۆ ئه‌و فیكر‌و شێوازه بیركردنه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تاكی ده‌سه‌ڵاتدار دوابه‌دوای وه‌رگرتنی كورسی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر مێشك و بیریدا زاڵ ده‌بێ‌و بڕوای به هیچ چه‌شنه فره‌چه‌شنییه‌ك نامێنێت.
بێگومان ئه‌م كێشه‌یه واته (ره‌ها باوه‌ڕی) گرێدراوی رووداوێكی كاتی یان هه‌ڵه‌ی كه‌سێكی تایبه‌ت نییه. به‌ڵكوو ره‌گی ئه‌م بیروباوه‌ڕه بۆ سه‌رده‌مانی زۆر كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تاوه‌كوو ئه‌مڕۆكه‌ش په‌لی به سه‌رماندا كێشاوه. شه‌ڕی نێوان بیری ره‌ها و بیری ئازاد مێژووه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یۆنانی پێش زایین. دوو كه‌س له به‌رامبه‌ریه‌كدا راده‌وه‌ستن. یه‌كیان داهێنه‌ری بیروبۆچوون و ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایه (ئه‌فلاتوون)، ئه‌وییتریان ئه‌ره‌ستووه كه له به‌رامبه‌ریدا ده‌وه‌ستێته‌وه‌و داهێنه‌ری بیری (نێوان ته‌وه‌ر)بووه‌و رێگه خۆشكه‌ر بووه بۆ په‌ره‌پێدان به بیری ئازاد. هه‌ر چه‌ن ئه‌ره‌ستووش ره‌خنه‌و قسه‌وباسی له سه‌ره كه بیروبڕوای ته‌واوی به فره‌چه‌شنی به مانا ئه‌مڕۆییه‌كه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه بووه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا رچه‌شكێنی كردووه‌و له به‌رامبه‌ر مامۆستاكه‌ی (ئه‌فلاتوون)دا ده‌وه‌ستێته‌وه. بیروبڕوای ئه‌ره‌ستوو رێگه خۆشكه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه دواتر له سه‌رده‌می ئیمپراتووری رۆمدا ده‌سه‌ڵات هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا دابه‌ش بكرێ. هه‌رچه‌ند ئه‌و دابه‌شكاری ده‌سه‌ڵاته هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی نه‌ده‌گرته‌وه به‌ڵام بوو به هه‌وێنێ بۆ ئه‌و شته‌ی كه له سه‌رده‌می مۆدێڕن‌دا پێی ده‌ڵێن هاوسه‌نگی و جیاوازی ده‌سه‌ڵات.
به داخه‌وه دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به ناو "فلووتین" خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌قه‌كانی ئه‌فلاتوون كرد‌و ره‌هه‌ندی به‌رزه‌جێی و زه‌ینی زۆر زه‌ق كرده‌وه‌و دوای ئه‌ویش فاڕابی به چاولێكه‌ری له فلووتین بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی ره‌های له وڵاتانی ئیسلامی‌دا تیۆریزه كرد به شێوه‌یه‌ك كه بوو به مه‌ترێزی توێژێكی تایبه‌تی ئایینی كه مافی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆ خۆیان به‌ڕه‌وا بزانن و له مێژووی سیاسی ئێران‌دا به‌رده‌وام به‌شێك بن له ده‌سه‌ڵات و له‌م دواییانه‌شدا خۆیان (توێژی ئایینی) ببن به تاكه ده‌سه‌ڵاتدار‌و بڕیارده‌ی سیاسی له ئێران.
بۆ شیكردنه‌وه‌ی مشت و مڕی نێوان بیری ره‌ها‌و ئازاد‌و لێكدانه‌وه‌ی بنه‌ماكانی له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا ئه‌مجاره ده‌كه‌وینه ناساندنی ئه‌ره‌ستوو و هه‌روه‌ها ناساندنی ئه‌و جیاوازییه‌ی له نێوان دوو داهێنه‌ری بیری ره‌ها، حكوومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری ره‌ها و بیری ئازاد و (خاڵی ناوه‌ڕاست )ته‌وه‌ر‌و حكوومه‌تی ملكه‌چ به خه‌ڵك.
2
ئه‌ره‌ستوو شاگردی ئه‌فلاتوون بووه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ره‌خنه‌گریشی بووه. جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له نێوان ئه‌ره‌ستوو و ئه‌فلاتووندا هه‌یه، هه‌ر چه‌ند كه‌سانێكی وه‌ك "فلۆتین" و "فاڕابی" هه‌وڵیانداوه ئه‌م جیاوازییه دابپۆشن به‌ڵام زۆربه‌ی چاودێران لایان وایه له نێوان ئه‌م دوانه‌دا جیاوازی و كه‌لێنێكی فیكری هه‌بووه. یه‌كه‌م كه‌لێن یان جیاوازی سه‌باره‌ت به چه‌مكی "حه‌قیقه‌ت"ه. له لای ئه‌فلاتوون "حه‌قیقه‌ت" له جیهانی مۆسۆلدا به‌دی ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌فلاتوون نه‌یتوانی چۆنییه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان جیهانی "مۆسۆل" و جیهانی واقیع شی بكاته‌وه. ئه‌ره‌ستوو ده‌یگووت :"ئه‌وه‌ی كه ئێمه به‌رده‌وام وێنایه‌كی گشتی و پاژه‌كی (جزئی)مان له هه‌موو شته‌كان هه‌یه ، ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه به خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌فلاتوونی ده‌زانی. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌ره‌ستوو بڕوای به‌وه بوو ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌تێك هه‌بێ، به‌و پێیه مرۆڤه‌كان بڕیار بده‌ن، سوودێكی ئه‌وتۆی بۆ مرۆڤ نییه. ئه‌ره‌ستوو مرۆڤی به پێی وێكچوونێكی گشتی پۆلێن به‌ندی ده‌كرد‌و لای وابوو حه‌قیقه‌ت تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گشتی مرۆڤه، له‌م پۆلێن به‌ندییه‌دا شته بێ گیانه‌كان، رووه‌ك‌و مرۆڤ به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ن له‌و پۆلێن به‌ندییه. ئه‌ره‌ستوو گه‌شه‌كردن، جموجۆڵ و بیركردنه‌وه‌ی به تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤ ده‌زانی‌و پێی وابوو له رێگای بینینه‌وه حه‌قیقه‌ت مسۆگه‌ر ده‌بێت.
به پێی روانگه‌ی تیۆری مۆسۆلی ئه‌فلاتوون حه‌قیقه‌تی یه‌كگرتوو ده‌كه‌وێته پشت جیهانی فره‌چه‌شنه‌وه به‌ڵام له روانگه‌ی ئه‌رستووه‌وه فره‌چه‌شنی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیردرێ و هه‌ر له‌م جیهانه‌شدایه جێگه بۆ رووه‌ك و بێ گیانه‌كان داده‌نێت. هه‌ر به پێی ئه‌م به‌ڵگانه ئه‌ره‌ستوو پێی وابوو چه‌ند سیسته‌می سیاسی هه‌ن هه‌ر كامیان به‌شێك له حه‌قیقه‌تیان لایه.
ئه‌م تیۆرییه‌ی ئه‌ره‌ستوو ده‌كه‌وێته نێوان بیر‌و بڕوا روون و ئاشكراكان له گه‌ڵ بیروبڕوا لێڵ و ناڕوونه‌كان، له لای ئه‌ره‌ستوو حه‌قیقه‌ت ئه‌بوایه له بیروبڕوا لێڵ و ناڕوونه‌كان یان Doxa به‌دی بكه‌ین، له حاڵێكدا لای ئه‌فلاتوون حه‌قیقه‌ت له بیروبڕوا ئاشكرا‌و روونه‌كاندا Episteme به دی ده‌كرا.
یه‌كێكیتر له جیاوازی و كه‌لینه‌كانی نێوان ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو له‌وه‌دا بوو كه ئه‌فلاتوون بڕوای به عه‌قڵی كۆمه‌ڵ نه‌بوو له حاڵێكدا ئه‌ره‌ستوو بڕوای به‌وه بوو كه له عه‌قڵی به كۆمه‌ڵدا كۆمه‌ڵێك حه‌قیقه‌ت مسۆگه‌ر ده‌كرێت. ئه‌فلاتوون سیسته‌مێكی به باش ده‌زانی كه یه‌ك كه‌س ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه بێت له حاڵێكدا ئه‌ره‌ستوو هه‌موو سیسته‌مه حكوومه‌تیه‌كانی تاوتوێ كردبوو و به سێ تاقم پۆلێن به‌ندی كرد:
1- ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌س حكوومه‌ت بكات‌و باشی به‌ڕێوه ببات پێی ده‌ڵێ "پاشایه‌تی". ئه‌گه‌ر باشی به‌ڕێوه نه‌برد به "تیمارشی" ناوی لێ ده‌بات.
2- حكوومه‌تێك كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ست چه‌ند كه‌سه‌وه بێ و ئه‌ركه‌كانی به باشی جێبه‌جێ بكات نێوی ده‌نێت "ئه‌ریستۆكراسی"، ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كانی به باشی به‌ڕێوه نه‌بات پێی ده‌ڵێ "ئۆلیگارشی."
3- ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ست زۆرینه‌وه بێ و باش به‌ڕێوه بچێ پێی ده‌ڵێ "كۆماری" و ئه‌گه‌ریش باش به‌ڕێوه نه‌چێ پێی ئه‌ڵێت "دیمۆكراسی".
ئه‌مانه ئه‌و پۆلێن به‌ندییه بوو كه ئه‌ره‌ستوو له سیسته‌مه حكوومه‌تییه‌كانی ده‌كرد و له راستییدا هه‌ر به‌شێكی دوانه‌یه‌ك بوون له چاكه و خراپه، به‌ڵام سیسته‌می دڵخوازی ئه‌فلاتوون پاشایه‌تی بوو و سیسته‌مه‌كانی تریشی به لاده‌ر ده‌زانی.
ئه‌خلاقی "نیكۆماخووسی" یه‌كێكه له ره‌هه‌نده هه‌ره دره‌وشاوه‌كانی هزری ئه‌ره‌ستوو، به بڕوای ئه‌ره‌ستوو باشترین شێوازی ئه‌خلاق هاوسه‌نگییه، ئه‌خلاقی "نیكۆماخووسی" یاسا و رێسا و پێوه‌رێكی تایبه‌تی نییه‌و پڕه له "ئه‌مر" و "نه‌هی". به پێی ئه‌م ئه‌خلاقه پێڕه‌وكردنی "خاڵی ناوه‌ڕاست" (حد وسگ) گرنگترین ئه‌ركه. له‌م ئه‌خلاقه‌دا پێوه‌رێكی ده‌ره‌كی بۆ دیاریكردنی خاڵی ناوه‌ڕاست بوونی نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی هه‌یه پێوه‌ری "ناوه‌كییه". ئه‌م ئه‌خلاقه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌خلاقییه‌ته‌دا ده‌وه‌ستایه‌وه كه به پێی پێداویستی "هه‌ندسی" پێناسه ده‌كرا. له لای ئه‌فلاتوون "فیلسووف شا" هه‌موو ئه‌رك و رێگه‌و شوێنێكی بۆ دیاری ده‌كردین كه هه‌ركه‌سه‌و چ ئه‌ركێكی هه‌بێ، هه‌ر به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ره‌كه‌كان هه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ری ده‌ره‌كی بۆ ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه دیاریكرابوو، به‌ڵام له ئه‌خلاقی "نیكۆماخووسی"دا پێوه‌رو داوه‌ری ده‌ره‌كی بوونی نییه‌و ته‌نیا پێوه‌ر، راستگۆییه كه ئه‌میش پێوه‌رێكی "ناوه‌كییه".
یه‌كێكیتر له جیاوازییه‌كانی نێوان ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو ئه‌وه بوو كه له لای ئه‌فلاتوون جیاوازییه‌ك له نێوان "ئه‌خلاق" و "یاسا"دا نه‌بوو، به‌ڵام له لای ئه‌ره‌ستوو ئه‌خلاق و یاسا له یه‌ك جیاوازن. هه‌روه‌ها ئه‌ره‌ستوو جیاوازی دائه‌نێت له نێوان مرۆڤی باش و هاووڵاتی باش‌دا. مرۆڤی باش له بواری ئه‌خلاقیدا خاڵی ناوه‌ڕاست هه‌ڵده‌بژێرێ، به‌ڵام هاووڵاتی باش له باری سیاسییه‌وه له خزمه‌ت شاردایه‌و ملكه‌چی هه‌موو یاساكانی شاره.
به بڕوای ئه‌ره‌ستوو ئه‌گه‌ری داوه‌ری ئه‌خلاقی سنوورداره له به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وابوو پێوه‌ره‌كان ناوه‌كین و په‌یوه‌ندییان به ویژدان و راستگۆییه‌وه هه‌یه، له راستییدا ئه‌خلاقی ئه‌ره‌ستوو یه‌ك بنه‌ما و پره‌نسیبی هه‌یه ئه‌ویش راستگۆییه.
یه‌كێكیتر له ده‌ركه‌وته به نرخه‌كانی ئه‌ره‌ستوو ئه‌و جیاوازییه بوو كه له نێوان "حیكمه‌تی تیۆری" و "حیكمه‌تی پراتیك"دا هێنایه ئاراوه، له حاڵێكدا له لای ئه‌فلاتوون یه‌ك "حیكمه‌ت"بوونی هه‌بوو، ئه‌ویش حیكمه‌ت و حه‌كیم بوونی فیلسووف بوو ، ئه‌و فیلسووفه‌ی كه جیهانی مۆسۆلی باش ده‌ناسی و باشترین كه‌س بوو بۆ حكوومه‌ت كردن. به‌ڵام ئه‌ره‌ستوو فیلسووفه‌كانی به خراپترین كه‌س ده‌زانی بۆ حكوومه‌ت كردن چونكوو له روانگه‌ی ئه‌ره‌ستوودا "حیكمه‌تی تیۆری" بۆ سیاسه‌ت كردن پێویست نه‌بوو. ئه‌ره‌ستوو باسی له دوو هه‌ل‌ومه‌رج ده‌كرد:
1- هه‌نگاو هه‌ڵگرتن له بواری" پاژه‌كییه‌وه" بۆ بواری "گشتی"، ئه‌مه‌ی به حیكمه‌تی تیۆری ناوزه‌د ده‌كرد.
2- له هه‌ل‌ومه‌رج و قۆناغه تایبه‌ته‌كاندا باشترین و گونجاوترین پراتیك چییه؟
ئه‌ره‌ستوو بۆ وڵامی ئه‌م پرسیاره پێی وابوو پێویستی به بیر‌و هۆشێكی پراتیكی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یشی به "حیكمه‌تی پراتیكی" ده‌زانی.
له‌م حاڵه‌ته‌دا بوو دوو لۆژیكی ناكۆك ساز ده‌بن ، لۆژیكی تیۆری و لۆژیكی پراتیك. یانی ئه‌بێ له ناچارییدا له بواری "پاژه‌كی"ه‌وه به‌ره‌و بواری "گشتی" بچیین. له لۆژیكی پراتیكیشدا ده‌بێت به پێی پراتیكی به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه له خۆت نیشان بده‌ی. به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا تاكی ئه‌خلاقی ئه‌و كه‌سه له كه‌مترین ماوه‌دا‌و له باروودۆخێكی تایبه‌تدا گونجاوترین كاردانه‌وه له خۆی نیشان بدات، كه له كۆتایشدا "خیری گشتی" به دواوه بێت. سیاسه‌ت له روانگه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌وه له چوارچێوه‌ی "حیكمه‌تی پراتیكی"دا ده‌گونجێ‌و ئه‌ره‌ستوو كه‌سێك به سیاسی كه به بڕیاری گونجاو زۆرترین خێر به كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه له روانگه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌وه ئه‌نجامی بواری سیاسی "خێری گشتی" و "به‌خته‌روه‌ری كۆمه‌ڵگا"یه. به بڕوای ئه‌ره‌ستوو خێری گشتی له پاراستنی داب‌و نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگادا بوو ، به‌و مانایه كه حه‌قیقه‌تیشی هه‌ر له نێوان خه‌ڵكدا به‌دی ده‌كرد. به پێی ئه‌م خوێندنه‌وه‌ش ئه‌ره‌ستوو "نه‌ریت پارێز"بوو ، به‌ڵام ئه‌فلاتوون به پێی پێوه‌ره دیاریكراوه ئه‌خلاقییه‌كان دژ به نه‌ریت بوو و حه‌قیقه‌تیشی نه‌ك له نێوان خه‌ڵكدا به‌ڵكوو له سه‌رووی خه‌ڵك و له سێبه‌ری جیهانی واقیع و گرێ‌دراو به زه‌ینی ره‌های یه‌ك كه‌س به ناوی "فیلسووف شا"دا به دی ده‌كرد. هه‌روه‌ها ئه‌فلاتوون "خێری گشتی"و "تایبه‌تی" له پێناو به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی دیاریكراو له لایه‌ن "فیلسووف شا"ه‌وه به مسۆگه‌ر ده‌زانی.
ئەمین سورخابی
ئەمین سورخابی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر