به گشتی بزاڤی رزگاری خوازانه‌ی ژنان که له بواری تیوریدا به فێمێنیزم ناسراوه جه‌ختێکی هاورێ له‌گه‌ڵ ره‌خنه ده‌خه‌نه سه‌ر دووانه‌ی عه‌قڵ و سروشت له که‌لتووری رۆژئاوایی دا. که عه‌قل به‌رهه‌می پیاوه‌و ژنیش وه‌کو سروشت بایه‌خێکی زۆری نییه و ته‌نیا که‌ره‌سته‌یه‌که بۆ چێژ لێبردنی سێکسی له لایه‌ن پیاوانه‌وه. فێمێنیسته مارکسیسته‌کان باسی دووانه‌ی چینایه‌تی ئه‌که‌ن، فێمێنیستی ره‌ش دووانه‌ی ره‌گه‌زی ده‌خاته روو، فێمێنیسته ژین پارێزه‌کان دووانه‌ی پیاو له به‌رانبه‌ر سروشتدا ئه‌هێننه ئاراوه، فێمێنیسته رادیکاڵه‌کانیش دووانه‌ی جێند‌ێر یان خستووه‌ته به‌ر باسوو لێکۆڵینه‌وه. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین باس له فێمێنیسته رادیکاڵه‌کان بکه‌ین و به پێی روانگه‌که‌یان ئه‌وه شیی بکه‌ینه‌وه رۆژی 8 مارس رۆژێکی پیاوانه‌یه؟
هه‌ر چه‌ند جیاوازی نێوان سیکسی( رەگەز ) بایۆلۆژی biological sexو بنه‌مایی کۆمه‌ڵایه‌تی جێند‌ێر gender ، له سۆنگه‌ی فێمێنیسته رادیکاڵه‌کانه‌وه شتێکی بنه‌ڕه‌تییه و هه‌ر ئه‌مه‌ش خاڵی جیاوازیانه له‌گه‌ڵ فێمێنیسته سۆشیالیسته‌کانوو یه‌کسانخوازه‌کانی مافی ژنان، به‌ڵام رێچکه‌ی ئه‌م سۆنگه‌یه بۆ رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه مرۆڤناسه‌کان بوون، به پێی لێکۆڵینه‌وه و به‌راورده‌کانیان ، له پانتاییه‌کی به‌ریندا له کۆمه‌ڵگا پێش‌مۆدێڕنه‌کانه وه تاوه‌کو نێوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بۆ یه‌که‌م جار بۆیان ده‌رکه‌وت چۆن ،رۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا جیاوازه و ئه‌وه‌یکه که‌لتوور چ رۆڵێکی له پێکهێنانی ئه‌و پێشگریمانه هه‌نوکه‌ییه‌دا که چ شتێک به شێوازی ئاسایی پیاوانه‌یه یان ژنانه ،هه‌یه .
جێندێرته‌نیا په‌یوه‌ندی به دابه‌شکردن به نێر و مێوه وه نیه به‌ڵکوو به‌رایی نێر به مێوییش له خۆ ده‌گرێت ، له ئاکامدا به‌هاگه‌لێک وه‌کو راگرتنوو په‌روه‌رده‌یی مناڵان بێ بایه‌خ ده‌بێت له حاڵێکدا به‌هاگه‌لێک وه‌کو کێبه‌رکێ و ده‌ستکه‌وت سه‌ره‌ڕایی نایه‌کسانی حاشاهه‌ڵنه‌گر له نێوان پیاوه‌کانوو ژنانیشدا بایه‌خێکی زۆری ده‌بێت. که واته ئه‌گه‌ر رۆڵوو به‌ها کانی جێند‌ێر به به‌رهه‌مهێنه‌ری که‌لتووری(ناسروشتی و بگۆڕ) بزانیین ، که‌وابو ده‌کرێ بیانگۆ‌رین. فێمێنیسته رادیکاڵه‌کان ئه‌م روانگه‌یان کرد به تیورێکی سیاسی ، به‌م شێوازه که بۆ لێکدانه‌وه‌ی به‌ها پیاوانه‌کان ، به جێگه‌ی "ده‌ستکه‌وت" و " سه‌رکه‌وتن" ، " ده‌سه‌ڵات" و "زاڵ بوون" دا ئه‌نێنن.هه‌روه‌ها باس له دۆخی نایه‌کسانی ژنان و رۆڵی سنووردارکراویان له چوارچێوه‌ێکی سیاسی بێده‌سه‌ڵاتی و لاوازی‌دا، ئه‌که‌ن.هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ره‌سته‌ی " هه‌ر شتێکی په‌یوه‌ندیدار به تاکه‌وه ،سیاسییه' گرنگییه‌کی زۆری له لای فێمێنیسته مۆدێڕنه‌کان هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌یکه ژنان بتوانن ئه‌م ره‌سته بکه‌نه ئایدیالێکی هاوبه‌ش ئه‌بێ خۆیان له به‌هاکانی جێندێری مێو بوێرن. ئه‌و کێشانه‌ی پێشتر ژنان وه‌کو شتێکی په‌یوه‌ندیدار به تاکی ژنه‌وه لێیی تێ ئه‌گه‌یشتن ئیتر ئه‌بو به کێشه‌یه‌کی گشتی بۆ هه‌موو ژنان و سه‌رچاوه‌گرتو له سروشتی ژنه‌وه نییه به‌ڵکو سه‌رچاوه‌گرتوو له سیسته‌می سیاسی جێندێره که هۆێکه بۆ سته‌می پیاوان له ژنان.
جیاوازی کۆن نێوان پانتایی گشتی و تایبه‌ت له که‌لتووری رۆژئاوایی‌دا بۆفێمێنیسته‌کان وه‌کو ده‌ربڕینی بۆنیادی به‌هاکانی جێندێری نێر گرنگییه‌کی نوێی هه‌یه . ژنان ده‌که‌ونه پانتایی تایبه‌ته‌وه و ته‌نیا رۆڵی دایک و خێزان ده‌گێڕنو له پانتایی گشتی دوور ده‌خرێنه‌وه و ئه‌م جیاوازیه‌ش بنه‌مایی سیاسه‌تی نێر-بونیاده. ئامانجی فێمێنیسته‌کانی لایه‌نگری "مافی یه‌کسان" ئه‌وه‌بو ئه‌م هه‌ڵاواردنه بسڕنه‌وه تاوه‌کو ژنانیش وه‌کو پیاو بچنه ناو پانتایی گشتیی‌و چالاکانه کاریگه‌ر بن .
به‌ڵام له روانگه‌ی فێمێنیسته رادیکاڵه‌کاندا له سۆنگه‌ی جێندێرییه‌وه ، پانتایی گشتی به‌رهه‌می جێندێری نێره . ئه‌م به‌ستێنه‌ش له رێکخستنی پانتایی تایبه‌تدا( به هۆی ده‌ستوور ، نۆرم و ده‌سه‌ڵاتی پیاو له بنه‌ماڵه‌دا)هه‌روه‌ها له پێکهێنانی بۆنیادی دۆخی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تیو ئابوری له نێوان پیاواندا ، ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌هایی نا یه‌کسانوو کێبه‌رکێیه. که‌لتووری زاڵ به هۆی سێکسیزمه‌وه (گریمانه‌ی زاڵ بوونی پیاو) کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌یه. فێمێنیسته رادیکاڵه‌کان ئه‌ڵێن به‌هاکانی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی پانتایی گشتیدایه بۆ ئه‌بێ ژنانیش وه‌کو پیاوان خه‌ساره‌کانی بده‌ن. که‌وابو ئه‌رکی فێمێنیسته‌کان ئه‌وه نییه هه‌وڵ بدات بچێته ناو پانتایی گشتییه‌وه چونکو ئه‌بێ به هۆیی به‌هێزبوونی پانتایی گشتی پیاوانه و ژنانیش ئه‌بن به گروپێکی ده‌ره‌کی و بێ بایه‌خی ژنان له پانتایی تایبه‌تدا به‌هێزتر ئه‌کات.
بزاڤی رزگارکردنی ژنان ره‌وتێکی شۆڕشگێرانه ده‌گرێته به‌ر و ئامانجی رزگارکردنی ژنانه له ژیر سته‌می پیاو ئه‌م ئامانجه‌ش به ره‌تکردنه‌وه‌ی پانتایی گشتیی‌و تایبه‌ت ، رێگری له به کۆمه‌ڵگایی بوونی جێندێری ئه‌هێنێته‌دی و کۆمه‌ڵگا، که‌لتوورو سیاسه‌ت به فۆڕمێکی نوێ و به دوور له باوک سالاری ئاواتییه‌تی.
یه‌کێک له رۆناکترین و رووخێنه‌رترین قۆناخه‌کانی فێمێنیزمی رادیکاڵ هاوردنه به‌ر باسی ده‌سته‌واژه‌ی " راکێشانی سێکسی"یه. ئه‌م چه‌مکه له لوتکه‌ی خۆیدا بوو به هۆیی داخوازی "لێسبیانیسمی سیاسیpolitical lesbianism” (پیوه‌ندی سێکسی مێو له گه‌ڵ مێودا). به پێی لێسبیانیسمی سیاسی پێوه‌ندی سێکسی نێوان نێر‌و مێو درووستکراوی که‌لتووری زاڵه بۆ نزام راگرتنی ئاستی ژنان. به‌م پێیه پێوه‌ندی سێکسی له گه‌ڵ پیاوان فۆڕمێکه له سیاسه‌تی نێر ته‌وه‌ر.
ئه‌م شێوازه روانینه به سیاسه‌تدا ئه‌نجامی ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه به‌رهه‌مێکی که‌لتووری زاڵی پیاوانه‌یه له لایه‌ن فێمێنیسته رادیکاڵه‌کانه‌وه . له‌م سۆنگه‌دا جێندێرپێش له سێکس(sex) بوونی هه‌یه واته روانینی ژێرده‌ستی ژنان له سێکسی بایۆلۆژیکی و سروشتییه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت به‌ڵکو له جێندێره وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که هه‌مان بارودۆخی پیاو ته‌وه‌ره له لایه‌ن که‌لتوری زاڵه‌وه پێکهێنراوه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه فێمێنیزمی رادیکاڵ رێگایی رزگاری له هه‌ڵته‌کاندنی هه‌موو بونیاد‌و هێماو ده‌ستکه‌وته‌کانی سیسته‌می نێرته‌وه‌ری زاڵدا ده‌بینێته‌وه. ئه‌م روانگه پانتایی گشتی و تایبه‌ت ، به‌کۆمه‌لگایی بوونی سیاسی ، سێکس له گه‌ڵ پیاو،ده‌سه‌ڵات، ئۆتۆریته ی زاڵ و هتد ره‌تده‌کاته‌وه‌و ئه‌یانخاته ژێر پرسیاره‌وه.
به پێی ئه‌م روانگه رادیکاڵه ده‌کرێت، رۆژی 8 ی مارسیش که بۆ رێزگرتن له ژنان ته‌رخان کراوه هه‌ر له چوارچێوه‌ی که‌لتووری زاڵی نێرته‌وه‌ردا ره‌چاو بکه‌ین چونکوو ئه‌م رۆژه‌ش هه‌ر له روانگه‌یه‌کی پیاوسالاره‌وه دانراوه پیاو وه‌کو سوژه‌یه‌ک ده‌نگی به ئۆبژه‌بوونی ژن داوه و رۆژێکی بۆ دیاری کردوه . به فه‌رمی ناسینی ئه‌م رۆژه له لایه‌ن ژنانه‌وه مۆرکێکی ئه‌رێنیه به سه‌ر ژێرده‌ست بوونی خۆیاندا.
ئەمین سورخابی 15/12/88
ئەمین سورخابی 15/12/88
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر