له‌م بابه‌ته‌دا ھه‌وڵده‌درێت به‌م پێنج پرسیاره وڵام بدرێته‌وه.
بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان چین؟ بزاڤی خویندکاری به‌چی ئه‌لێن؟ بزاڤی خوێندکاری کوردیمان ھه‌یه یان ئه‌و بڕسته له‌م جموجۆڵه کوردیه‌دا ھه‌یه که پێی بڵێن بزاڤ؟ پێوه‌ندی نێوان بزاڤی خوێندکارای ئێرانی و کوردی به‌چ شێوازێکه؟ بزاڤی خویندکاری کوردی چه‌ند پارادایمی تێپه‌ر کردووه؟
چه‌ندین پێناسه‌ی جوراوجور له بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان کراوه که لێره‌دا له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وکه‌وینه بازنه‌ی تیوریکه‌وه. پێم وابێ پێناسه‌که‌ی "باتامور" وه‌کوو پێناسه‌یه‌که ھه‌موو ئێلمانه‌کانی ده‌ستنیشان کراو له لایه‌ن کۆمه‌ڵناسه سیاسیه‌کانه‌وه له خۆ بگرێت با تامور ئه‌ڵێ: «بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ھه‌وڵدانێکه بۆ به‌ره‌وپێش بردن یان خود، خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر ئاڵ و گۆر له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که خۆیشی به‌شێکه له‌و کۆمه‌ڵگا، که به نیسبت حیزبه‌وه که‌متر خاوه‌ن رێکخستنه‌و ھه‌روه‌ھا ئه‌ندام بونیش تێیدا به‌شێوازی رێک و پێک و خاوه‌ن دیسیپلین نیه».
له کۆمه‌ڵناسی سیاسیش‌دا بزاڤی خوێندکاری به‌شێکه له بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌کوو دیارده‌یه‌کی مودێڕن چاوی لێ ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه که‌ژینگه‌ی خوێندکار واته زانستگه دیارده‌یه‌کی مۆدێڕنه.
چه‌ن تایبه‌تمه‌ندی بۆ بزاڤه کومه‌ڵایه‌تیه‌کان، وه‌کوو ھه‌بوونی تیوری، رێکخستن و به‌رده‌وام بوون ده‌ستنیشان کراوه، به‌ڵام دوای 1968 له فه‌ڕانسه‌دا ھه‌ندێک له کۆءمه‌ڵناسه سیاسیه‌کان باسیان له بزاڤی کومه‌ڵایه‌تی نوێ کردوه که چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی ھه‌یه:
1- ناکه‌رسته‌یی non-instrumental بوونیان، واته نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی چینێکی تایبه‌ت نین 2- زۆرتر رووی ره‌خنه‌یان له کۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نیه نه‌ک ده‌وڵه‌ت یانی به شوێن گۆڕینی بیروڕای گشتیه‌وه‌ن نه‌ک گۆڕینی نه‌ھاده حکومه‌تیه‌کان، ھه‌روه‌ھا جه‌خت له‌سه‌ر کولتور، شیوازی ژیان به‌شداری له سیاستدا ده‌که‌ن نه‌ک له‌سه‌ر دۆخی کومه‌ڵایه‌تی و ئابووری. 3- له زۆربه‌ی کاته‌کاندا لھ ھێراریشک خوێان ده‌بارێزن 4- زۆرتر له رێگای ڕاگه‌یانده گشتیه‌کانه‌وه داخوازیه‌کانیان ده‌خه‌نه روو.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه سه‌ر ئه‌و دوو جۆره پێناسه له بزاڤه کۆمه‌ڵایتیه‌کان و مێژووی بزاڤی خویندکاری ئێرانی و کوردیش بخه‌ینه به‌رچاو به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین که ئێمه‌ناتوانین به شیۆازی ره‌ھا و موتله‌ق بڵێین بزاڤی خوێندکاری کوردی و ئێرانی له‌کام به‌شی کلاسیک و نوێ‌دا خۆی ئه‌بینێته‌وه یان بڵین ئه‌م جمووجۆڵه به‌ته‌واوه‌تی کاره‌کتێره‌کانی بزاڤی ھه‌یه چۆنکه زۆر جار ده‌بینین که بزاڤی خوێندکاری کوردی و ته‌نانه‌ت ئیرانیش وه‌کوو سه‌رده‌می پێش شورشی 57 له چوارچێوه‌ی کلاسیک‌دا ده‌گونجێت چونکه خاوه‌ن تیوری، رێکخستن و به‌رده‌وامی بو به‌ڵام ھاوکات به‌شێوازی ھێمایین جه‌ختیان کردوه‌ته سه‌ربه‌شداری سیاسی و ته‌نیا که‌رسته‌ی خۆ ده‌ربڕینیان ڕاگه‌یاندن و گۆڤاره‌کانیان بوه و ھه‌روه‌ھا ره‌خنه‌یان له کومه‌ڵگایی مه‌ده‌نیش گرتوه که تایبه‌تمه‌ندی بزاڤی نوێی کومه‌ڵایه‌تین ھه‌روه‌ھا به پێچه‌وانه له‌سه‌رده‌می رێفورمخوازیدا تایبه‌تمه‌ندی کلاسیک به‌ھێزتر بوه چونکه خاوه‌ن رێکخستن و تیوری بوه و که‌متر له کومه‌ڵگایی مه‌ده‌نی ره‌خنه‌گیرا وه به‌ڵکو زۆرتر له نه‌ھاده حکومه‌تیه‌کان ره‌خنه‌یان گرتوه. ئه‌وبه‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان پێ ده‌سه‌لمێنێت که بزاڤی خوێندکاری کوردی و ئێرانی بوونیان ھه‌یه به شێوه‌ی رێژه‌یی و له په‌نای بزاڤی کومه‌ڵایه‌تی‌دا وه‌کوو کاتالیزۆرێک عه‌مه‌لی کردوه بۆ پێوه‌ندی نێوان بزاڤی خوێندکاری ئێرانی و کوردی‌دا ده‌توانین له دوو ئاستدا باسی لێوه بکه‌ین:
یه‌که‌م ئاستی پراتیک: بێ گومان جیاواز له شێوازی کارکردن‌دا، له به‌ستێنی پراتیکدا بزاڤی خوێندکاری کوردی و ئێرانی پێوه‌ندیه‌کی زۆریان ھه‌یه. ھه‌رکاتێک که بزاڤی خوێندکاری ئێرانی خۆی نواند بێت بزاڤی کوردیش خۆی نواندوه. بۆ نموونه پێش شۆڕشی 57 بزاڤی خوێندکاری کوردی بو به ھۆی دروست بوونی ئه‌و رێکخراوه که "مه‌لا ئاواره" و "شه‌ریف‌زاده"ی تێدا به‌شدار بوون. ھه‌روه‌ھا حیزبه چه‌په‌کانی لێکه‌وه‌ته‌وه. پاش 57 تیش له یادمانی حه‌لبچه به‌م لاوه له سالی 68 و به‌تایبه‌ت له سالانی 76 به‌م لاوه که بزاڤی خوێندکاری کوردی دوباره به‌شێوازی ئۆبژێکتیوسه‌ری ھه‌ڵداوه سه‌دان کۆر و کۆبونه‌وه، گۆڤار، لێکوڵینه‌وه و که‌سایه‌تی و بگه‌ر “NGO” ی لێ که‌وتوه‌وه.
که واته ھه‌رکات بوار بو ده‌رخستنی بزاڤی خوێندکاری ئێرانی ره‌خساوه بزاڤی خوێندکاری کوردیش که‌وتوه‌ته جموجۆڵ و سه‌ری ھه‌ڵداوه.
به‌ڵام ھه‌ر له پراتیکیشدا بزاڤی خوێندکاری کوردی و ئێرانی چه‌ن جیاوازیان ھه‌یه:
1- دوای شورشی 57 ده‌سه‌ڵات له بزاڤی خوێندکاری ئێرانی که‌ڵکی ئه‌بزاری وه‌رگرتوه بۆ نموونه: خوێندکارانی "خگ امام" وه‌کو به‌شێک له بزاڤی خوێندکاری ھان دران بۆ گرتنی بالوێزخانه‌ی ئه‌مریکا، ھه‌روه‌ھا که‌ڵکیان لێ وه‌رگیرا بۆ به‌ره‌وپێش بردنی پرۆژه‌ی خه‌باتی کولتوری (انقلاب فرھنگی) به‌ڵام دوای سه‌قامگیر بوونی ده‌سه‌ڵات، خوێندکارانی خگ امام که‌وتنه په‌راوێز و سیاسه‌تی حه‌زفی ھه‌مان خوێندکاران که کرده‌وه‌کانیان ببوبه ھۆی ره‌وایی به‌خشین به‌ده‌سه‌ڵات. ئه‌م نه‌ریته له 76 به‌م لاوه که‌خوێندکارانی خگ امامی وه‌کوو رێفۆرم خواز ده‌سه‌ڵات که‌وته ده‌ستیان درێژه‌ی پێدرا به‌و ره‌وته‌ی جاران ئه‌مجار خگ امامیھکان بوون که له بزاڤی خوێندکاری سه‌رده‌می ریفۆءرمخوازایاندا که‌ڵکی ئه‌بزاری یان له‌و بزاڤه وه‌رئه‌گرت بۆ نموونه له‌به‌ر ڕه‌وایی به‌خشین به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان خوێندکارانیان ھانده‌دات بۆ گرتنی میتینگ و خۆ پیشاندان، به‌ڵام له دوای‌دا یشتیوانیان له ئه‌وان نه‌ده‌کردوو خویانیان لێ گێل ده‌کردو ته‌نانه‌ت ده‌که‌وتنه به‌ر بۆغز و کینه‌ی رێفۆرم خوازن و وه‌کو فاشیست له قه‌ڵه‌میان ده‌دان.
به‌ڵام بزاڤی خوێندکاری کوردی نه‌که‌وتوه‌ته به‌ر که‌ڵکی ئه‌بزاری ده‌سه‌ڵاته‌وه چۆنکه ئه‌م بزاڤه ئێلمانه‌کانی پته‌وتره له‌وه‌یه که که‌ڵکی ئه‌بزاری لێ وه‌ربگیردرێت له ھه‌مان کاتیش‌دا ئه‌م بزاڤه ھێشتا له‌حاڵی پراکسیس دایه و ئۆبژێکتیو نه‌بوه‌ته‌وه ھه‌رکاتێکیش ئۆبژێکتیو بوبێته‌وه خۆی بوه به‌ده‌سه‌ڵاتێکی عه‌یینی یان زێھنی وه‌کو پێکھاتنی ره‌وته چه‌یه‌کان له‌سه‌رده‌می شورشی 57دا.
دوای 57 تیش ھیچکاتێک نه‌بوه به‌که‌رسته‌ی ده‌سه‌ڵاتێک، بۆی ھه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتگه‌لێکی زه‌یینی ھاوتا بێت به‌ڵام نه‌ک به‌شێوه رێکخستن و ته‌شکیلاتی به‌و ھۆیه نه‌بوه به‌که‌رسته.
2- به ھۆی تێکه‌ڵاو بوونی بزاڤی خوێندکاری ئیرانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ئه‌م بزاڤه له پشتیوانی ماڵی، فیکری و رێکخستنێکی باش که‌ڵکی وه‌ر گرتوه به‌ڵام بزاڤی خوێنداری کوردی له رێکخستن و ئابوری‌دا لاواز بوه و ئه‌مه‌ش زۆرجار بوه به ھۆی کیشه و دووبه‌ره‌کی له نێوان خوێندکاران کورددا.
به‌ستێنی تیوری: له‌م به‌شه‌دا ئاماژه به چه‌ند پارادایم ده‌کرێت که تا ئێستا به سه‌ر بزاڤی خوێندکاری کوردی‌دا زاڵ بوه. مه‌به‌ستیش له پارادایم ئۆلگو، یان گوتاری زاڵه به‌سه‌ر گوتار گه‌ل و تیوری سه‌رده‌م دا.
1- پارادایمی سوسیالیزم: پێش شۆرشی 57 بزاڤی خوێندکاری کوردی له پارادایمی سوسیالیزم پێڕه‌وی ئه‌کرد که ھاوکات بزاڤی خوێندکاری ئێرانیش ھه‌ر له‌م پارادایمه پێره‌وی ئه‌کرد. ھه‌موو لایه‌نه‌کان پارادایمی سوسیالیزمیان به‌رزگاریده‌ر (رھایی بخش) ده‌زانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا سوسیالیزم له پێش و پاش نێوی ھه‌موو گرووپ و لایه‌نه کوردستانیه‌کاندا خۆی چه‌سپاندبو به‌و ھۆیه که‌ھه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌و ڕابوون که سوسیالیزم ته‌نیا رێگه‌رزگاریده‌ره‌و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یش چاره‌سه‌رنه‌کات. ته‌نانه‌ت تیوریسیه‌نه ئیسلامیه‌کان وه‌کوو عه‌لی شه‌ریعه‌تی نه‌ی ده‌توانی خۆی1- پارادایمی سوسیالیزم: پێش شۆرشی 57 بزاڤی خوێندکاری کوردی له پارادایمی سوسیالیزم پێڕه‌وی ئه‌کرد که ھاوکات بزاڤی خوێندکاری ئێرانیش ھه‌ر له‌م پارادایمه پێره‌وی ئه‌کرد. ھه‌موو لایه‌نه‌کان پارادایمی سوسیالیزمیان به‌رزگاریده‌ر (رھایی بخش) ده‌زانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا سوسیالیزم له پێش و پاش نێوی ھه‌موو گرووپ و لایه‌نه کوردستانیه‌کاندا خۆی چه‌سپاندبو به‌و ھۆیه که‌ھه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌و ڕابوون که سوسیالیزم ته‌نیا رێگه‌رزگاریده‌ره‌و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یش چاره‌سه‌رنه‌کات. ته‌نانه‌ت تیوریسیه‌نه ئیسلامیه‌کان وه‌کوو عه‌لی شه‌ریعه‌تی نه‌ی ده‌توانی خۆی له سوسیالیزم لا بدات له تیوریه رزگاریده‌ره‌که‌ی دا له ھه‌موو ھێما سوسیالیزمه‌کان که‌ڵکی وه‌رئه‌گرت. که‌واته سوسیالیزم نه‌ک بۆ کورد به‌ڵکو بۆ ھه‌مووان وه‌کو پاڕادایمی رزگاریده‌ر ده‌ناسرا.
2- پاڕادایمی ئوتۆنومی خوازی و سوسیال دیموکراسی: ھه‌ر چه‌ن پشتگیری کردن له‌م پارادایمه له بواری پراتیکدا نه‌گونجاوه به‌ڵام به‌ھۆی درێژه‌ی بزاڤ دوای ئه‌م خوڵه ده‌کرێت به‌م پارادایمه قه‌ناعت بکه‌ین ھه‌روه‌ھا له‌م سه‌رده‌مه‌دا که ساله‌کانی 60 تا 76ه له‌باری سیاسیه‌وه رێگه به‌ھیچ بزاڤێک نه‌ده‌درا سه‌ر ھه‌ڵبدات و خوێندکاری کوردیش سه‌ره‌ڕایی که‌م بوونی ده‌که‌وته به‌رچاودێری و گوشارێکی زۆره‌وه به‌ڵام له قسه‌وباس و ھه‌ندێک نوسراوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وا درده‌که‌وێت ئه‌م پارادایمه زاڵ بوه ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که پارادایمی زاڵ به‌سه‌ر خویندکاری ئێرانی‌دا بیری ئیسلامی و کولتوری شه‌رو جیھاد بوه.
3- پارادایمی کولتوری، کوردستانی گه‌وره:
ئه‌م پارادایمه ھاوکات بو له‌گه‌ڵ چالاکیه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیه و ھه‌روه‌ھا ساڵانێک بو که پێی ده‌ڵێن رێفۆرم خوازی واته ساڵی 76 به‌م لاوه تا 84 که‌فه‌زای سیاسی له‌ئێراندا رووی له‌کراوه بوون ده‌کرد له‌م سه‌رده‌مه‌دا بزاڤی خوێندکاری کوردی ھه‌وڵی ده‌دا ھه‌وڵی ده‌دا بۆ یه‌کخستنی چوار پارچه‌ی کوردستان و باسیان له‌چوار پارچه‌ی کوردستان ئه‌کرد ئه‌مه‌ش له گوڤار و کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌وکاته ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌مه له‌حالێکدا بو که پارادایمی ئۆتۆنومه‌خوازی و سوسیال دیموکراسی که‌وتبوه په‌راوێزه‌وه ھه‌رچه‌ن ئه‌مه به‌ومه‌عنایه نیه که بیری کوردستانی گه‌وره بۆ خوێندکاری کورد باسێکی تازه بێت به‌ڵام ھیچ کاتێک وه‌کو ئه‌و سه‌رده‌مه له به‌ستێنی پراتیکدا له‌په‌له‌ی یه‌که‌مدا نه‌بو، نه‌ببو به پارادایمێک بۆ رزگاری‌و ئه‌مه له حالێک‌دا بو که گوتاری زاڵ به سه‌ر بزاڤی خویندکاری ئێرانی رێفۆرم خوازی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی زاڵ بو.
4- بۆ شایی پارادیمی: دوای سه‌قامگیر بوون و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کورد له عێراق و ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵبژاردنی فێدڕالیسم وه‌کو پارادایمی رزگاری و ده‌رباز بوون، ھه‌روه‌ھا پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا له دروشمی کوردستانی گه‌وره و ھه‌ڵبژاردنی دروشمی تورکیه‌ی دمکراتیک و کوردستانی ئازاد ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵبژاردنی دروشمی فیدرالیسم له‌لایه‌ن ره‌وته تازه بو ژێندراوه‌کانی ده‌ره‌وه، پارادایمی کوردستانی گه‌وره که‌وتوه‌ته په‌راوێزه‌وه ھه‌ر چه‌ند ئه‌وه به‌و واتایه نیه که له‌لای خوێندکاری کورد کوردستانی گه‌وره بره‌وی نه‌ماوه به‌ڵکو وه‌کوو پارادایمی رزگاریده‌ر چاوی لێ ناکرێت.
ئه‌مڕۆ بزاڤی خوێندکاری کوردی توشی بۆشایی پارادایمیک بووه له‌و گوڤار و ماڵپه‌رو نوسراوانه‌دا که ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن خوێندکارانی کورده‌وه ده‌رئه‌چێت جۆرێک له ئاڵۆزی و رنگه‌نه‌یی ستراتژیک ده‌بینرێت.
بزاڤی خویندکاری ئێرانیش تووشی ئه‌م ئاڵۆزیه بوه بو وێنه ھه‌ندێک ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ھاوکاری بکه‌ن، ھه‌ندێکی‌تر دژایه‌تی ده‌که‌ن و به‌ره‌یی دیموکراسی خوازی داده‌مه‌رزێنن ھه‌ندێکی‌تریش باسی کایه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ره‌ھادا ده‌که‌ن به‌ڵام وا پێ ده‌چێت گوتاری مافی مرۆڤ بتوانێت له بزاڤی خوێندکاری ئێرانی‌دا سه‌ربکه‌وێت ھه‌روه‌ھا به له به‌رچاو گرتنی ھه‌موو ھۆکارو لایه‌نه کاریگه‌ره‌کان له‌سه‌ر بزاڤی خوێندکاری کوردی و ته‌حلیل موحته‌وای نوسراوه و مالپه‌ره کوردیه خویندکاریه‌کان واپێ ده‌چێت پارادایمی فیدرالیسم ئه‌م بۆشاییه پڕ بکا.
ئەمین سورخابی
2007/7/2
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر