هه‌ر وه‌كوو هه‌مووان ئاگادارن مێژووی مرۆڤایه‌تی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا وه‌كوو ئه‌مڕۆكه پڕه له شه‌ڕ و پێكدادانی ئێمپراتوریی و ده‌وڵه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ئاكامی زۆربه‌ی ئه‌م شه‌ڕانه خاپور بوونی وڵات، شارستانییه‌ت و نائۆمێدی و ماڵوێرانی بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوانینه ره‌وتی ڕووداوه‌كان، هه‌ندێ جار ئه‌م شه‌ڕانه ته‌نیا ئاكامی خاپوور بوون نه‌بووه، به‌ڵكوو سه‌ره‌تایه‌ك بووه بۆ وه‌دیهاتن و سه‌رهه‌ڵدانی بیر‌و سیسته‌مگه‌لێكی نوێتر، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له رێگای داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی براوه نه‌هاتووه‌ته‌دی به‌ڵكو زۆرجار دانووستان یان تێكهه‌ڵكێشی نێوان نه‌زمی وڵاتی براوه له‌گه‌ڵ فیكر یان ئه‌زموونی وڵاتانی دۆڕاو بووه.
سه‌ركه‌وتنی ئێمپراتوری روم به سه‌ر یوناندا ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێ كه له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بیخه‌ینه به‌رتاوتوێكردن كه چۆن له ئاكامی شه‌ڕو داگیركاریی رومییه‌كاندا، هزرو سیسته‌مێكی نوێی حكومه‌تی خه‌مڵێندرا. مێژووی یونان سێ خولی سه‌ره‌كی تێپه‌ڕاندوه، یه‌كه‌میان سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت شاره‌كان كه ئازادی و بێ نه‌زمی له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ركییه‌كانی بووه، ئه‌م سه‌رده‌مه به دوای هێرشی فیلیپ و ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدونی كۆتایی پێهات و دوایین فیلسوفی سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ئه‌ره‌ستو بوو. سه‌رده‌می دووهه‌م هاوكاته له‌گه‌ڵ زاڵبونی ئه‌سكه‌نده‌ر به‌سه‌ر یونان، تاوه‌كو لكاندنی میسر به ئێمپراتوری روَم كه به سه‌رده‌می هێلێنیزم ناوبانگی ده‌ركردووه.
سه‌رده‌می سێهه‌م هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێمپراتوری رومییه‌كاندا تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش كۆیله‌تی و نه‌زم بوو كه دوای هێرشی نه‌ته‌وه‌كانی ئوروپای ناوه‌ندی و باكوور له ساڵی ٤١٠ی زاینی كۆتایی به‌م سه‌رده‌مه‌ش هات.
شكست هێنانی ده‌وڵه‌ت شاره‌كان و هێرشی ئه‌سكه‌نده‌ر وایكرد كه هه‌یمه‌نه‌ی نائۆمێدی و شكست، هه‌موو كۆمه‌ڵگای یونان دابگرێ به جۆرێكه له كۆتاییدا به جێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتون و ئه‌ره‌ستو، كۆمه‌ڵێ بیروباوه‌ڕ په‌ره‌ی سه‌ند كه بانگه‌شه‌یان بۆ ڕابواردن، سه‌رخۆشی و خۆبواردن له كۆمه‌ڵگا ده‌كرد تاوه‌كوو شكست و بیره‌وه‌رییه تاڵه‌كانی شه‌ڕ له بیری خه‌ڵك به‌رنه‌وه‌و ساڕێژی برینه‌كانیان بكه‌ن. هه‌ربۆیه چه‌ند قوتابخانه‌ی فیكریی له‌م په‌یوه‌نده‌دا وه‌كو ئیپیكوری، كه‌لبی و ره‌واقییه‌كان یان «ئێستائكیزم» په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌م چه‌ند قوتابخانه‌یه جیاواز له ناكۆكییاكانیان له‌سه‌ر یه‌ك شت كۆك بوون كه له ئاكامه‌كانی قورسایی شكستی یونانییه‌كان له سپای ئه‌سكه‌نده‌ر كه‌م بكه‌نه‌وه و دیسانه‌وه ئۆمێد بگه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای یونان. له ساڵی ١٦٧ پێش زایین، رومییه‌كان توانیان سپای مه‌قدونییه‌كان شكست بده‌ن و یونان بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه، هه‌رچه‌ند رومییه‌كان له‌باری سه‌ربازییه‌وه به‌هێز بوون به‌ڵام له باری فیكری و فه‌لسه‌فییه‌وه نه‌یانده‌توانی خۆیان بده‌ن له قه‌ره‌ی یونانییه‌كان، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه رومییه‌كان هه‌وڵیاندا له ئه‌زموونی یونانییه‌كان كه‌ڵك وه‌ربگرن به‌ڵام ئێمپراتوری روَم زۆر به‌رینتر بوو له ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی یونان و به یاسا‌و رێساكانی ئه‌وان نه‌یانده‌توانی ئێمپراتورییه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رن. كه‌وابوو هه‌وڵیاندا به‌شێك له بیروبڕواو ئه‌زموونی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵگای خۆیان تێكهه‌ڵكێش بكه‌ن.
لێكدانه‌وه‌ی هزری سیاسی یونان گرێدراوی كۆمه‌ڵگایه‌كی بچوك و لێكئاڵاوی یونان بوو كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی بریتی بوو له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه بیره‌وه‌ری و ئۆستوره‌گه‌لێكی هاوبه‌شیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی یه‌كڕیزیی و یه‌كیه‌تی كۆمه‌ڵگای یونانیش سنوردار بوو. له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت شاری یوناندا، تاك خۆی له گروپ جیا نه‌ده‌كرده‌وه، هیچ جیاوازیێه‌ك له نێوان پانتایی گشتی و تاكه‌كه‌سیدا نه‌بوو، هه‌ر یونانییه‌كی ئه‌ندامی ده‌وڵه‌ت شار، دوو حاڵه‌ت زۆرتر له رێگه‌ی دا نه‌بوو، كاتێك یاسای ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزترین به‌هاكانی مرۆڤ ده‌گونجا، پانتایی تاكه‌كه‌سی و سیاسی لێكگرێده‌دران و بۆ یه‌ك سه‌رچاوه ده‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌ویش ده‌وڵه‌ت شار بوو. له‌م حاڵه‌ته‌دا یاسای شار له‌گه‌ڵ یاسای سرووشتیدا هاوته‌ریب ده‌بوون. حاڵه‌تی دووهه‌م ئه‌وه‌بوو كه یاسای ده‌وڵه‌ت شار له‌گه‌ڵ به‌رزترین پێوه‌ری ژیان و یاسای سروشتی هاوته‌ریب نه‌بوایه، تاك له‌هه‌رچه‌شنه پاڵپشتییه‌ك بێبه‌ش ده‌بوو كه له ئاكامدا گێژاوێك له نێوان یاسای شار‌و یاسای سرووشتی له لایه‌ك و تاك و گروپ له لایه‌كی تر ساز ده‌بوو. به پێی بنه‌ماكانی هزری سیاسی، سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت شاره‌كان، مرۆڤ ته‌نیا له كۆمه‌ڵگادا ده‌یتوانی بگات به لوتكه‌ی خۆی و ده‌وڵه‌ت شار به شوێنێكی گونجاو ده‌زانرا بۆ ده‌رخستنی تواناییه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵام روَم، ناوه‌ندی ئێمپراتورێیه‌كی زۆر به‌رین و گه‌وره بوو كه پێكهاته‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی هاوشێوه نه‌بوو، له‌م كۆمه‌ڵگایه‌شدا باس و خواستی تاك هاته ئاراوه‌و گرنگی ئازادی تاك تا راده‌یه‌ك خۆی نواند. هه‌ر ئه‌م گرنگیدانه به تاك له روَم وایكرد تا دواتر له سه‌ده‌ی ١٥،١٦دا ببێ به به‌ردی بناغه‌ی تاك یان سوژه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه خۆی چاره‌نووسی دیاری ده‌كات.
له ئێمپراتوری روَم به پێچه‌وانه‌ی یونانییه‌كان كه ده‌یانگوت به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی تاك گرێدراوه به كۆمه‌ڵه‌وه، رومییه‌كان لایان وابوو كامه‌رانی گرێدراوی تاكه‌و ده‌چێته چوارچێوه‌ی پانتای تایبه‌ته‌وه. له راستیدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا دوو پرسی ئازادی تاكو پاوانكردن له به‌رانبه‌ر یه‌كدا بوون به‌م واتایه كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراودا، پاوانكردن و كۆیله‌تی به ئاسانی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه قه‌بوڵ ده‌كرێ، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌دا پاوانكردن و كۆیله‌تی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار و ناڕه‌زایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له لای رومییه‌كان حه‌قیقه‌ت رێژه‌ییه و هه‌ركه‌سێ هه‌ڵگری حه‌قیقه‌تێكه، هه‌ر بۆیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا قوتابخانه‌گه‌لێكی فیكری وه‌كوو ره‌واقییه‌كان، كه‌لبییه‌كان وهتد به ناوه‌ڕۆكی بێزاری له تێكه‌ڵ بوون به كۆمه‌ڵگا و هه‌ڵبژاردنی ژیانێكی ته‌نیا هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ستێكی عارفانه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا. به‌م پێیه كاتێ مرۆڤ وه‌كوو بوونه‌وه‌رێكی ته‌نیا و ناكۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه ده‌كرێو ئیتر پێویستی به یاسا و كۆمه‌ڵگا نییه، ئاكامی ئه‌م پێناسه‌یه‌ش ئاڵۆزی و بشێوییه، له‌وه‌ها هه‌ل ومه‌رجێكدا بوو كه چه‌مكگه‌لێك وه‌ك «دۆخی گشتی» و «دۆخی مه‌ده‌نی» پێناسه ده‌كرێ.
كاتێ گرنگی ده‌درێ به تاك، یانی وا باشتره كه له دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌بین و له‌هه‌لومه‌رجی پێش به‌دیهاتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی‌دا بین به‌ڵام له رێگای په‌یمانێكه‌وه دۆخی مه‌ده‌نی دێته دی، له‌م په‌یمانه‌دا هه‌ركه‌سێ تا ڕاده‌یه‌ك ویسته‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ، به‌م مانایه كه كه‌متر ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی خه‌ڵك و خۆیشی هێرش ناكاته سه‌ر خه‌ڵك. بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م په‌یمانه پێویسته هه‌ر كه‌سێ له به‌شێ له داخوازییه‌كانی خۆی و ئازادییه‌كانی خۆش بێ تا وه‌كوو ئاسایشی هه‌موان ده‌سته‌به‌ر بكرێ. ئه‌م په‌یمانه سێ كۆڵه‌كه‌ی هه‌یه كه بریتییه له : ١. وێناكردنی هه‌لومه‌رجێكی پێش له سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوون كه پێی ئه‌ڵێن دۆخی سرووشتی. ٢. دۆخی سرووشتی فۆڕم یان سیسته‌مێكی هه‌بێ. ٣. به‌ستنی په‌یمانێ بۆ دامه‌زراندنی نه‌زمێكی سیاسی كه چاره‌سه‌ركه‌ری په‌یكه‌ری دۆخی سرووشتی بێ و بتوانێ ئه‌و فۆڕمه بنوێنێ. دانانی فۆڕم یان سیسته‌مێ بۆ نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی و سازدانی ده‌وڵه‌ت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه تا چ ڕاده‌یه‌ك فۆڕم یان سیسته‌مێك له دۆخی سرووشتی وێنا بكه‌ین. هه‌رچێ سرووشتی مرۆڤ به ناپاك و خراپ وێنا بكه‌ین، بارودۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناله‌بار و ئالۆز و ده‌وڵه‌تێكی ره‌ها ده‌خوڵقێنین به‌ڵام هه‌رچێ سرووشتی مرۆڤ به چاك بزانین ده‌وڵه‌تێكی گونجاو به چاوه‌ڕوانییه‌كی كه‌م و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام ده‌خوڵقێنین. كه‌وابوو فوڕم و پێكهاته‌ی حكومه‌ت په‌یوه‌ندی هه‌یه به چۆنیه‌تی وێنا كردن له سرووشتی مروَڤ.
یه‌كێك له ڕه‌وته فیكرییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ره‌واقییه‌كانن كه كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌بووه له‌سه‌ر هزری سیاسی، ره‌واقییه‌كان پیانوابوو مرۆڤه‌كان هه‌موویان ئه‌قڵ و تێگه‌یشتنیشیان له جیهان هه‌یه و پێش له‌وه‌ی كه ئه‌ندامی شارێ یان سیسته‌مێك بن هه‌موویان ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگای جیهانین و به ڕوانگه‌یه‌كی پۆزێتیڤه‌وه ده‌ڕواننه جیهان. بیروباوه‌ڕی یاسایه‌كی گشتی بۆ هه‌موو جیهان و باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تێكی جیهانی رێگای بۆ بیرۆكه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌كان له تیۆرییه سیاسی و یاساییه‌كاندا كرده‌وه، ئه‌زموون و ئاڵوگۆڕه‌كانی ئێمپراتوری روَم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته دۆڕاوه‌كاندا هۆكاری سه‌ره‌كی سازبوونی ئه م بیرۆكه جیهانییه بوون. ره‌واقییه‌كان سرووشتی هه‌موو كه‌سێكیان به ئازاد و یه‌كسان ده‌زانی و بڕوایان به جیاوازی سرووشتی نه‌بوو، ئه‌وان بڕوایان به‌وه بوو كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه گه‌وره‌كان و یارمه‌تیدانی یه‌كتر ئه‌بێ كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی پێك بێت. بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش ده‌یانگوت له ڕێگه‌ی به‌ستنی په‌یمانێكه‌وه ئه‌م كۆمه‌ڵگا پێك دێت كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی بۆ دانانی یاسا تا ئه‌و جێگه سه‌ربه‌سته كه یاساكانی، دژایه‌تی و ناكۆكی له‌گه‌ڵ یاسا سرووشتییه‌كاندا نه‌بێ، له ڕاستیدا یاسا سرووشتییه‌كانیان به بنه‌مای یاساكانی تر ده‌زانی. یاسای سروشتی لای یاسازانانی روَمی به مانای یه‌كسان بوونی هه‌مووان له به‌رانبه‌ر یاسا، به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كان، هه‌ڵسوكه‌وتی یه‌كسانخوازانه، پشتگیری له خزم و كه‌س بوو. یاسای سرووشتی، یاسایه‌كی گشتی یان سیسته‌مێكی یه‌كگرتووه له یاسا گشتییه‌كان كه به‌سه‌ر هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كاندا ده‌چه‌سپێ و هه‌موو به‌شه‌كانی جیهان له‌م یاسایه پێڕه‌وه‌ی ده‌كه‌ن. شته بێگیانه‌كان به پێی پێویست، ئاژه‌ڵه‌كان به پێی غه‌ریزه و مرۆڤ به پێی ئه‌قڵ له به‌رامبه‌ر ئه‌م یاسادا ملكه‌چن. ئه‌قڵی مرۆڤ توانایی تێگه‌یشتن له‌م یاسایه‌یان هه‌یه.
قوتابخانه‌ی ره‌واقییه‌كان كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر پێكهاتنی مۆدێلی حكومه‌تی روَم كه دروشمه‌كه‌ی، خێری فراوان بۆ هه‌مووان و پشتبه‌ستوو به خه‌ڵك بوو. رێچكه‌ی ئه‌م قوتابخانه فیكرییه كه زۆرتر «سیسێرۆ» داهێنه‌ری بوو ئاكامه‌كه‌ی بوبه كۆماری روَم ، ئه‌م كۆماره سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌بوو كه بریتی بووله: ١. ئێمپراتور یان پاشا ٢. ئه‌نجومه‌نی «سێنات» یان پیران كه له ئاریستۆكراته‌كان یان ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن زه‌مینه‌كان پێك ده‌هات ٣. ئه‌نجومه‌نی خه‌ڵك كه له نوێنه‌رانی هه‌موو خه‌ڵك پێك ده‌هات.له راستیدا روَمییه‌كان داهێنه‌ری یاسا بوون و بۆ یه‌كه‌م جار یاسایان به‌تایبه‌ت له بونیادی حكومه‌تیدا به شارستانییه‌ت به‌خشی. به ده‌ربڕێنێكیتر روَمییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار به‌دیهێنه‌ری هاوسه‌نگی بوون له دامه‌زراوه حكومه‌تییه‌كاندا.
یه‌كێك له مێژونووسانو تیوَری داڕێژه‌رانی روَم واته « پۆلی بیۆس» هه‌وڵیدا تاوه‌كوو هۆكاری زلهێزبوونی كۆماری روَم تاوتوێ بكات، به‌ڕای ئه‌و یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌شه‌كردنی روَم دامه‌زراندنی سیسته‌می هاوسه‌نگیی دامه‌زراوه حكومه‌تییه‌كان بوو. پۆلێنبه‌ندی بیۆس له سیسته‌مه حكومه‌تییه‌كان هاوشێوه‌ی دابه‌شكارییه‌كه‌ی یونانییه‌كان بوو به‌ڵام پێی وابوو هه‌مووی ئه‌و سیسته‌مانه به هۆی په‌ره‌سه‌ندن و سه‌رهه‌ڵدانی كێشه ناوه‌كییه‌كانیان له ناوده‌چن به‌ڵام لای وابوو چونكوو سیسته‌می حكومه‌تی روم تێكه‌ڵه و هاوسه‌نگی له نێوان دامه‌زراوه حكومه‌تییه‌كاندا هه‌یه به‌رده‌وام و راوه‌ستاو ده‌بێ.
كه‌وابوو روَمییه‌كان توانییان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونی یونانییه‌كان و له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی كۆمه‌ڵگای خۆیان شێوازێ له سیسته‌می حكومه‌تیان سازكرد كه بۆ هه‌تاهه‌تایه له مێژووی هزری سیاسی‌دا ده‌مێنێته‌وه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر