زۆر كه‌س كاتێ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌و چینی كرێكاریان به‌رگوێ ده‌كه‌وێ، تێوری ماركسیزم‌و دیكتاتۆرییه‌تی چینی كرێكاری وه‌بیر ده‌كه‌وێته‌وه، جا ئیتر جیاواز له‌وه‌ی كه به لایه‌وه دیارده‌یه‌كی چاك بێ یان خراپ. به‌ڵام له‌م نووسراوه‌دا هه‌وڵ ده‌درێ به‌بێ خۆسپاردن به‌گێژاوی تیۆرییه‌كه‌وه، رووبه‌رێكی تر له‌م بابه‌ته واته بزوتنه‌وه‌ی كرێكاران له‌روانگه‌ی كۆمه‌ڵناسی سیاسییه‌وه بخه‌ینه به‌رباس. بێ گومان، هه‌ر سه‌رده‌م‌و زه‌مه‌نێك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز ده‌به‌خشن به‌دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان، به‌م مانایه كه كۆمه‌ڵێ هۆكار لێكگرێ ده‌درێن تاوه‌كوو دیارده‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له قۆناغه جۆراوجۆره‌كاندا، لێك جیابكرێنه‌وه یان ناوه‌رۆك‌و هاوپێوه‌ندی‌و هاوكێشه‌كانیان بگۆڕدرێ. هه‌ندێ جاریش تێبینی یان روانگه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تێك وه‌ها زاڵ ده‌بی كه دیارده‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری یان چینی كرێكار‌و ده‌ركه‌وته‌كانی، هه‌ر له‌م خانه‌دایه‌و پێویسته كورد‌و رێكخراوه‌كانی‌و بزووتنه‌وه‌كه‌یشی، به‌تایبه‌ت ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی رزگاری چینی كرێكار ده‌كه‌ن، له‌م راستیه تێبگه‌ن. ده‌توانین بڵێین هه‌ر دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی كه ناوێكی لێده‌نرێ یان هه‌ڵگری چه‌مكێكی تایبه‌ت ده‌بێت، به‌پێی هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م‌و پێداویستیه‌كانی، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر نێوی دیارده‌كه نه‌گۆڕدرێت به‌ڵام بێ گومان ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دگۆڕدرێ‌و به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ئێستادا كه به‌هۆی خێراتر بوونی ئاراسته‌ی ئاڵوگۆڕه‌كان، ناوه‌رۆك ومانای نێو و چه‌مكه‌كان به‌رده‌وام له‌گۆڕیندایه، هه‌ر به‌م پێیه‌ش بۆ داڕشتنی هه‌رچه‌شنه ستراتێژییه‌ك، هه‌ر چه‌شنه پلان‌و گه‌ڵاڵه‌و دروشمێك ده‌بێ ئه‌و بزۆزی‌و ئاڵوگۆڕانه له‌به‌رچاو بگیردرێت. چه‌مكگه‌لێك وه‌كوو «چین»،»كرێكار»،»چینی كرێكار»،» بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری»،»دێمۆكراسی»،»كۆمه ڵگای مه‌ده‌نی»و ده‌سه‌ڵاتیش له‌و چه‌مكانه‌ن كه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای باسكرا‌و، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت.
چه‌مكی «چین» له‌كورتترین مانادا به كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌كوترێت كه داهاتێكی یه‌كسانیان هه‌یه. تا ئێستاكه چه‌مكی چینی كرێكار وه‌كوو بكه‌ری ئاڵوگۆڕ له‌كۆمه‌ڵگاكاندا له‌لایه‌ن ماركسیسته‌كانه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه. به‌ڵام چینی كرێكار به‌درێژایی ساڵانی رابردوو، كۆمه‌ڵێك ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه. هه‌ر له‌مانای خودی چه‌مكی «چین»ه‌وه بگره تاوه‌كوو هه‌ل‌و مه‌رج‌و ژینگه‌ی چینی كرێكار، له‌راستیدا به‌هۆی ئاڵۆزتربوونی كۆمه‌ڵگاو ئه‌رك‌و كاره‌كان، بڕواكردن به چه‌مكێك وه‌كوو «چین» له‌مانا كۆنه‌كه‌یدا شتێكی ئه‌سته‌مه‌و ئاسان نییه. هه‌روه‌ها چه‌مكی چینی كرێكاریش به‌مجۆره‌یه. چوونكوو دوابه‌دوای به‌هێزبوونی هێزی كرێكاران لایه‌نی به‌رامبه‌ریان هه‌وڵی به‌فه‌رمی ناسینی به‌شێك له ماف‌و كێشه‌كانی كرێكارانی داوه‌و به په‌سه‌ند كردنی چه‌ند بڕیارێك، هه‌ندێك له‌كێشه‌كانیانی چاره‌سه‌ر كرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه هاوكێشه‌كانی نێوان چینی كرێكار بگۆڕدرێت‌و ته‌نانه‌ت باسكردن له‌چینێكی یه‌كسان‌و هاوشێوه‌ی كرێكار له‌وانه‌یه زۆر گونجاوو واقعیی نه‌بێ. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ته‌نیا به‌چینی كرێكار قه‌تیس ناكرێته‌وه، به‌ڵكوو زۆربه‌ی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تریش هه‌ر به‌م شێوازه روویان له‌گۆڕانه.
باسكردن له چینی كرێكار ئه‌مڕۆكه هه‌ڵگری چه‌ند ره‌هه‌نده كه رێگره له‌وه‌ی قسه له چینێكی هاوشَێوه‌و یه‌كڕه‌نگ بكه‌یت وه‌كوو بكه‌رێكی سیاسی. بۆ نموونه كرێكارانی ژن له ره‌وتی كۆمه‌ڵگادا ئاراسته‌یه‌كی جیاوازیان نواندووه یان كرێكارانی هه‌ر كارخانه‌یه‌ك له‌ژینگه‌یه‌كی جیاوازدا ده‌ژین‌و زۆر هۆكاری ده‌روونی، ئابووری، ره‌فتاری‌و چۆنیه‌تی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاردا، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی تاكی كرێكار بۆ بوون به بكه‌رێكی سیاسی.
هه‌ندێ جار رۆڵ‌و ئه‌ركه‌كانی تاك چه‌ند ره‌هه‌ند له‌خۆ ده‌گرێ‌و ناكرێ خۆی له‌گه‌ڵ ره‌هه‌ندێكی تایبه‌تدا ببینێته‌وه. بۆ نموونه ئه‌م ره‌وته له‌سه‌ر كرێكارانی كوردیش راسته‌و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه كرێكارانی كورد ناكرێ ته‌نیا وه‌ك بكه‌رێكی كرێكاری چاوی لێبكرێت به‌ڵكوو ده‌بێ سته‌می نه‌ته‌وه‌یش له‌به‌رچاو بگرین‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژن یان خوێندكاریش بێت هه‌مو ئه‌و شۆناسانه‌ش ره‌چاو بكه‌ین تا وه‌كوو بكه‌رێكی راسته‌قینه كه هه‌ڵگری ئاڵوگۆڕێ كه له‌نێو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، به‌ئه‌ژماری بێنین.
یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی كه سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌بێ ره‌چاو بكرێت»وشیار بوونه‌وه»یه. هه‌ر چه‌ند له‌لایه‌ن خودی كارڵ ماركسه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته باسێكی قوڵ‌و ئاڵۆز كراوه، ته‌نانه‌ت له نووسراوه‌كانی دوایینی خۆیدا به جۆرێ چاوه‌ڕوانی وشیاربوونه‌وه‌ی چینی كرێكار نییه، به‌ڵام چه‌ندین ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌م بابه‌ته سه‌رنجی زۆری كه‌سی به‌لاڕێدا خۆیدا راكێشا بوو. له‌راستیدا، وشیاربوونه‌وه به‌ئامانجی بوون به‌بكه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی، بابه‌تێكی ئاسان‌و ساكار نییه، وشیاربوونه‌وه پڕۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و گرێدراوی چه‌ند هۆكاری گرنگه‌و به‌ته‌نیایش به چینێك یان گرووپێك قه‌تیس ناكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئامانج له‌وشیار بوونه‌وه شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ.به‌ڵام با بزانین فره‌ڕه‌هه‌ندی شوناسی تاكه‌كان‌و ته‌نانه‌ت گرووپ‌و چینه‌كان به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات، به‌تایبه‌تی ئه‌و چینه‌ی كه پێی ده‌ڵێن چینی كرێكار، به درێژایی مێژوو و پاش تێپه‌ڕبوونی وڵاتانی ئه‌وروپا له قه‌یرانی شۆناس كه له‌ساڵی 1648 دوای رێككه‌وتنامه‌ی ڤێستڤاڵیا ده‌ستی پێكرد. یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه‌ی كه به‌رده‌وام زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵیدا رووبه‌ڕووبوون، قه‌یرانی به‌شداری بوو. به‌ڵام به‌ره‌به‌ره تا هاتووه ئه‌م قه‌یرانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر چووه، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریش كه له‌میانه‌ی سه‌ده‌ی19دا سه‌ریهه‌ڵدا، یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانی، هه‌بوونی قه‌یرانی به‌شداری بوو، ده‌شتوانین بڵێین له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌سه‌ده‌ی 20دا، سه‌ختترین قۆناغ بووه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه.
له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكیشدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی رێگه چاره‌گه‌لێكی وه‌كوو، كۆرپۆراتیزم، بناپارتیزم‌و جاری واشه سه‌ندیكالیزمیان گرتووه‌ته به‌ر. به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌م رێگه چارانه ده‌ریخستووه هیچكامیان نه‌یانتوانیوه ببن به‌رێگه‌یه‌كی هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵكوو هه‌ر كامیان كاتیی بوون‌و هه‌ندێ جاریش له‌جێگه‌ی سازدانی دیكتاتۆری پرۆلتاریا یان كرێكاران، بوون به دیكتاتۆری گروپێكی تایبه‌ت‌و كرێكارانیشی چه‌وساندۆته‌وه. یه‌كێك له‌و رێگه‌چارانه‌ی كه تاوه‌كوو ئێستا پشتگوێ خراوه، گرێدانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییه به چه‌مكی دێمۆكراسی.
هه‌رچه‌ند دێمۆكراسی هه‌ڵگری ناوه‌رۆك‌و روانگه‌ی جیاجیایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دێمۆكراسی به هه‌وڵێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كان له‌پێناو گه‌یشتن یان به‌شداری كردن له‌ده‌سه‌ڵاتدا بزانین، ده‌كرێ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریش گرێبده‌ین به دێمۆكراسیه‌وه. یه‌كێك له مانا گرنگ‌و به‌رچاوه‌كانی دێمۆكراسی كه سه‌رنجیش ده‌خاته سه‌ر هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، دێمۆكراسی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌م چه‌شنه له‌دێمۆكراسی زۆرتر خۆی له‌گه‌ڵ شه‌قام‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه. به‌م واته‌یه كه له‌دێمۆكراسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌بێ ره‌چاوكردنی هه‌رچه‌شنه به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له‌سه‌ره‌وه یان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، هه‌وڵی گه‌ڵاڵه‌كردن یان گه‌یاندنی ویست‌و داخوازییه‌كانی توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا دێته ئاراوه.
سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه جۆراوجۆره‌كان به‌درێژایی مێژوو تاوه‌كوو ئێستا، ده‌رخه‌ری ئه‌م راستیه‌یه كه ویست‌و ئامانجی سه‌رجه‌می ئه‌م بزووتنه‌وانه، به‌شداریكردن بووه له‌ده‌سه‌ڵاتدا، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شداریكردنه به‌شێوازی راسته‌وخۆ به‌رێوه‌بردن بووه یان ئه‌وه‌ی كه گۆڕینی یاسا‌و رێساكان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا بووه. بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریش به‌هه‌موو سیماكانییه‌وه له‌م حاڵه‌ته به‌ده‌ر نییه‌و مێژووی زۆربه‌ی بزووتنه‌وه كرێكارییه‌كان له‌ئاستی جیهانیشدا، ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌یه كه كاتێ به‌شێك له ویست‌و داخوزاییه‌كانیان دابینكراوه یان توانیویانه یاسای كار له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بگۆڕن، بزووتنه‌وه‌كه‌یان دابه‌زیوه. له‌راستیدا ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو كۆڕ‌و گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه.
هه‌ر چینێك یان توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌یه بتوانێت وه‌كوو پێشه‌نگ له سازدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری بكات، به‌ڵام بێ گومان ناتوانێ‌و ناكرێ به‌ته‌نیایی شۆڕشێك یان ئاڵوگۆڕێكی روو له دێمۆكراسی یان گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێوازێكی هێمنانه بهێنێته‌دی.
دیكتاتۆری پرۆلتاریا بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له پێناو به‌دیهاتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان، به بێ سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات، وه‌همێكه تاوه‌كوو ئێستاش زۆر كه‌سی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. هه‌رچه‌ند هه‌روه‌كوو باسكرا سازدانی چینێكی یه‌كڕه‌نگ‌و هاوشێوه ته‌نانه‌ت له‌كرێكارانیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا دیارده‌یه‌كی شیمانه نه‌كراو و ئه‌سته‌مه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر