په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌لاَتی رۆمییه‌كان و داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌ی ئه‌مڕۆ كه پێی ئه‌ڵێن ئیسرائیل، بشێوییه‌كی خسته ناو ئه‌م ناوچه‌یه‌وه، چوونكو دانیشتوانه‌كه‌ی جووله‌كه بوون كه ده‌سه‌لاَتێكی زۆریان له ناو رۆمییه‌كان وه‌رگرت، پیاوه ئایینییه جوله‌كه‌كان بڕوایان به‌وه بوو كه كه‌سێ دێت و له ژێر ده‌سه‌لاَتی رۆمییه‌كان رزگاریان ده‌كات. به‌لاَم كاتێ عیسا مه‌سیح له دایك ده‌بێ و ده‌رده‌كه‌وێ، تا كاتێ له ژیان مابوو، هیچكام له پیاوه ئایینییه جوله‌كه‌كان پێشوازی لێ ناكه‌ن، به‌لاَم دوابه‌دوای له خاچدانی عیسا مه‌سیح، پۆلسی پیرۆز، باسی له هێنانه ئارای ئایینێكی نوێی له لایه‌ن عیساوه كرد. بیر‌و بڕوای پۆلسی پیرۆز له‌خۆڕا بوو به بنه‌مای ئایینی مه‌سیحی، خودا لای یونانییه‌كان، وه‌كوو فلوَتین خولقێنه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكوو ته‌نیا وه‌كوو دارتاشێ ده‌ستی له كاروباری جیهان وه‌ردا، هه‌روه‌ها خودای یونانییه‌كان ملكه‌چی یاسا سروشتییه‌كانه، فوتین له ژێر كاریگه‌ری ئایینی جوله‌كه‌كان، هه‌موو خوداكانی له ژێر ناوی یه‌ك خودای تاقانه‌دا كۆكرده‌وه‌و له جێگای مۆسۆلی ئه‌فلاتونی داینا.
به بڕوای فلوتین خودا خولقێنه‌ری عه‌قڵی ده قۆناغییه‌و له‌و رێگه‌شه‌وه به‌ره‌كه‌ت ده‌به‌خشێ و به‌ره‌كه‌تیش به سروشتی خوا ده‌زانێ. خودا لای فلوَتین پێگه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه و چۆنیه‌تی به‌ره‌كه‌ت به‌خشینیشی به دیاریكراو و روون ده‌زانێ، هه‌ر بۆیه پیوایه خودا ده‌ست ناخاته ناو نه‌زمی جیهانییه‌وه، چونكوو خۆی پێبه‌نده به یاساوه. به‌لاَم پۆلسی پیرۆز لای وابوو خودا سه‌رچاوه‌ی وره‌و ئیراده‌یه‌و ده‌توانێ ده‌ست بخاته ناو كاری جیهانه‌وه. هه‌ربۆیه پۆلسی پیرۆز ده‌یگوت عیسا كه‌سێكی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكوو له لای خوداوه نێردرا بوو تا وه‌كوو ئێمه رزگار بكات، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی پۆلسی پیرۆز له بیروبڕوای جوله‌كه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه لایان وابوو، كه‌سێ دێت و رزگاریان ده‌كات.
هه‌ربۆیه پۆلسی پیرۆز، چه‌مكی «یه‌كه‌م تاوانی» هێنایه ئاراوه، به‌م مانایه كه بڕیار وابوو ئێمه له ناو بچین، هه‌ر بۆ له ناوچوونیش هاتینه سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌لاَم خودا ره‌حمی پێكردنین و كه‌سێكی هه‌میشه زیندووی بۆ ناردینه خواره‌وه، له راستیدا خودا له په‌یكه‌ری عیسادا هاته خواره‌وه بۆ رزگار كردنمان، پۆلسی پیرۆز له‌م رێگه‌وه، بنه‌مای شه‌ریعه‌تی جوله‌كه‌كانی خسته ژێر پرسیار‌و به جێگه‌ی خودا به‌ره‌كه‌ت به‌خشه‌كه‌ی فلوتین، باسی خودای خوڵقێنه‌ری كرد كه هه‌موو شتێك به هه‌بوون و نه‌بوونه‌وه له ژێر ده‌سه‌لاَتیدایه.
دوای پۆلسی پیرۆز، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆرترین رۆڵی له دارشتنی مه‌عریفه‌ی مه‌سیحیدا هه‌بوو، ئاگۆستین بوو. له راستیدا گرنگی، بیروڕای ئاگۆستین له‌وه‌دا بوو كه ده‌یویست ولاَمی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه بۆچی ئیمپراتوری رۆم لێكترازا؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه له لێكترازان و لاواز بوونی ئیمپراتووری رۆمدا مه‌سیحییه‌ت رۆڵی نه‌گێڕاوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر كه‌س لای وابوو دوای ئه‌وه‌ی كه «كۆنستانتین»، ئیمپراتوَری رۆم له‌سه‌ده‌ی چواری پاش زایین‌دا بوو به مه‌سیحی و مه‌سیحییه‌ت بوو به ئایینی فه‌رمیی و به‌ربه‌ره‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان، هۆكاره‌كه‌ی به مه‌سیحی بوونی كۆنستانتین بووه. هه‌ر بۆیه ئاگۆستین له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو تاوانی داڕمان و بشێوی ولاَتانی ئوروپایی له‌سه‌ر مه‌سیحییه‌ت لاببات. ناوه‌رۆكی بیروبڕوای ئاگۆستین له هزری سیاسی‌دا، ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م جیهانه شوێنی وه‌دیهاتنی حكومه‌تێكی چاك و دڵخواز نییه‌و خراپی و پیسی له ناخی ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تیدایه، كه‌وابوو ناكرێ كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌دی بێنی كه توندوتیژی تێدا نه‌بێ. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئاگۆستین، باسی له دوو جۆر «شار» ده‌كرد، شاری خودا، شوێنێ كه كه‌سه باشه‌كان له خۆدا نزیك ده‌بنه‌وه، شاری زه‌وی، شوێنێ كه مرۆڤی تێدا ده‌ژی.
هه‌ر ئه‌م جیاكارییه‌ی ئاگۆستین بوو به بنه‌مایه‌ك كه دواتر سێكۆلاریزمی له‌سه‌ر ساز بێت، به‌م مانایه كه ئایین، دابینكه‌ری نه‌زمی سه‌ر زه‌وی و جیهانی مرۆیی نییه، ئایین ئه‌گه‌ر تێكه‌لاَوی هاوكێشه‌كانی سه‌رگۆی زه‌وی بێ، ئیتر پیرۆزییه‌كه‌ی لا نامێنێ. به بڕوای ئاگۆستین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌لومه‌رجی دۆخی سروشتی‌دا مرۆڤه‌كان توندوتیژی ده‌نوێنن و خراپكارن، پێویستیان به حكومه‌تێكه ئاسایش دابین بكات تاوه‌كوو كه‌سانێ كه له تیاچوون به تاوان ده‌رباز بوون، بتوانن له ژێر سێبه‌ری ئاسایشی ولاَتدا، بگه‌نه لای خودا. ئاگۆستین به پێی ئه‌م تیۆرییه، خوازیاری حكومه‌تێكی تێكه‌ڵ به زۆر و زۆره ملێ بوو، هه‌روه‌ها مافی ناڕه‌زایه‌تیشی بۆ كه‌س به‌ڕه‌وا نه‌ده‌زانی و ته‌نانه‌ت كۆیله‌تیشی ده‌سه‌لماند.
لای ئاگۆستین، كۆیله نابێ ناڕه‌زایه‌تی هه‌بێ له كۆیله‌تی خۆی و ئه‌ویش به یه‌كسانی ده‌زانی، چوونكو لای وابوو كه‌سی كۆیله تاوانی «یه‌كه‌م تاوان» ده‌داته‌وه، واته تاوانی ئه‌و هه‌ڵه‌ی كه هاتووه‌ته سه‌رگۆی زه‌وی. هه‌روه‌ها ئاگۆستین لای وابوو حاكم یان پاشا ده‌بێ مه‌سیحی بێت و یاسا و رێساكانی خودا بزانێ. لای ئاگۆستین ئاسایش له هه‌موو شتێ گرنگتر بوو، هه‌موو په‌یوه‌ندی هاوكێشه‌كانی جیهانیشی به دیاریكراو و جه‌بری ده‌زانی، كه‌سیش بۆی نه‌بوو ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاَتدا نیشان بدات. له راستیدا ئاگۆستین، له‌باری بنه‌مای فیكرییه‌وه، رێچكه‌كه‌ی بۆ ئه‌فلاتون ده‌گه‌ڕایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئه‌م جیهانه‌ی گررێ ده‌دا به گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت له جیهانێكی تردا. به‌لاَم به‌گشتی جیاوازی نێوان شاری خودا و شاری زه‌وی، لای ئاگۆستین رێگه‌ی خۆشكرد تا وه‌كوو دواتر و له سه‌ده‌كانی داهاتوویدا، سێكۆلاریزم له سه‌ربنه‌مایه‌كی فیكری كۆنه‌وه تیۆریزه بكرێت.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر