دیاره باس كردن و لێكدانه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به پێی مێتۆدێكی زانستی پێویستی به هه‌ندێ به‌ڵگه ی ئۆبژێكتڤ هه‌یه، به‌ڵام به بۆنه‌ی كۆمه‌ڵێك بهربهستوئاستهنگی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه توێژه‌ر ناتوانێ به ئاسانی بیانخاته روو، بێگومان سه‌ره‌كیترین به‌ربه‌ست له ئێرانی ئه‌مڕۆدا ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری‌و پاوانخوازه كه هیچ چه‌شنه بیروباوه‌ڕێكی جیاواز قه‌بووڵ ناكات و به توندترین شێواز به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه. به‌ڵام بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه توێژه‌ر بۆی هه‌یه له مێتۆدی ئابستراكتو زه‌ینی و هه‌ندی بابه‌تی روون‌و حاشاهه‌ڵنه‌گری ناو كۆمه‌ڵگای خۆی كهڵكوهرگرێت.
هه‌روه‌كو هه‌موان ئاگادارین كۆمه‌ڵگایی ئه‌مرۆی ئێران به گشتی به تایبه‌ت ناوه‌ندی سیاسی ئه‌م وڵاته واته تاران ،تووشی ئاڵوگۆرێك بوه له باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ،ئه‌م ئاڵوگۆره وای كردوه هه‌لومه‌رجێكی قه‌یراناوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كه‌م تابلۆی نواندن بێت بۆ كه‌سێكه گه‌ره‌كی بێت وه‌كو چاودێرێكی سیاسی باردۆخی ئێستایی ئێران لێكبداته‌وه.
ئه‌م قه‌یرانه له‌وانه‌یه رێچكه‌ی بۆ ساڵه‌كانی زووتر بگه‌رێته‌وه به‌ڵام یه‌كه‌م جار به ده‌سپێكردنی سه‌رده‌می رێفۆرمخوازی قه‌یرانه‌كه كۆنترۆڵ كرا هه‌ر چه‌ند رێفۆرمخوازی خۆی ده‌لاقه‌یه‌كی بۆ قه‌یرانێكی تر كرده‌وه،دووهه‌م جار پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ساڵی 88 هه‌تاویدا قه‌یرانێكی گه‌وره هه‌موو ره‌هه‌نده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێرانی گرته‌وه.ئه‌م جاره رێفۆرمخوازهكانیش بوون به لایه‌نێكی گه‌وره له قه‌یرانه‌كه دا و بگره په‌ره‌پێده‌ری قه‌یرانیشن. ئه‌م قه‌یرانه جموجۆڵێكی گه‌وره سیاسی له ئێران به تایبه‌تی له تاران ساز كرد، دیسانه‌وه خه‌ڵك رویان له سیاسیه‌ت به واتای واقێعی خۆیه‌وه كرد هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان سه‌ره‌كیترین بابه‌تی قسه‌كانیان بوو به لێكدانه‌وه‌ی سیاسی. ئه‌م جموجۆڵ و بزوتنه‌وه‌یه زۆرترلهسهرویستوو داخوازییه‌كانی چینی مامناوه‌ند گرسایه‌وه. گوتارێكی گشتی بۆ گۆڕینی هه‌لومه‌رجی سیاسی له هه‌موو ئێران‌دا هاتوه‌ته ئاراوه. بێگومان ئه‌م گوتاری گۆڕینه جارێ لهقوپۆ و تاكتیكه‌كانی خۆی ده‌ستنیشان نه‌كردوه به‌ڵام تا ئێستا ئێستراتێژی خه‌باتی مه‌ده‌نی وه‌كو سهرنموونهیهك هه‌ڵبژاردوه. ئێستاكه پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كورد له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌بێ پێره‌وی له چ ئێستراتێژییهك بكات بۆ خه‌بات دژی دیكتاتۆری بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆی؟ دیاره هیچ شێوه خه‌باتێك بۆ هه‌تاهه‌تایه نامێنێت و هیچ شێوه خه‌باتێكیش ره‌ت ناكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجه‌كه شێوازی خه‌بات دیاری ئه‌كات، خه‌باتێكه ماركس وته‌نی له سه‌ر ئه‌رزی واقێع بێت و به پێوه وه‌ستابێت نه‌وه‌ك به شێوازی رۆمانتك و خه‌یاڵاوی سهراوژورو له سه‌ر سه‌ر وه‌ستا بێت. نوهسهر پێی وایه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا باشترین وبهكهڵكترین شێوازبۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌باتی مه‌ده‌نییه به‌م هۆكارانه كه له خواره‌وه دێن:
1. كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌گشتی دووای ساڵه‌كانی شه‌ڕ و ململانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا تووشی ئاڵوگۆڕ بوه له باری په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا و تا هاتوه له چینی زه‌حمه‌تكێش و خواره‌ی كه‌م بوه‌ته‌وه و چینی وردهبورژڤای(پێتی بورژڤا) روو له زیاد بوون بوه جاروباریش ئه‌م چینه وردهبورژوایه به رووكه‌ش مه‌یلی وه‌رگرتنی هێماكانی چینی مامناوه‌ندی بوه و له هه‌ندێ شار و ناوچه‌ی كوردستاندا شیوازی ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵك شێوازێكی مامناوه‌ندی بوه به‌ڵام به‌گشتی ویست و حه‌زی خه‌ڵك له كوردستان مامناوه‌ندیانه بوه هه‌ر چه‌ند جیاواز بوه له چینی مامنهوهندی قه‌به‌ی ناوه‌ند ، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م چینه بریتین له: تاكخوازی نێگه‌تیڤ،ژیانی رۆژانه،كه‌ڵه‌كه‌كردنی پاره ی پێویست،حه‌زی ئازادی،سێكس،رابواردن،گوێگرتن بۆ مێدیاكان،ئاماده‌نه‌بوون بۆ خهسارلێكهوتنێكی سیاسی كه گیانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بنه‌ماڵه و منداڵ خۆشه‌ویستێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و هتد. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه زۆربه‌یان له كوردستانی ئه‌مرۆدا به‌دیده‌كرێن هه‌ر چه‌ند له‌وانه‌یه له كوردستان خه‌می نان زۆرتر بێت هه‌ر ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك له چینی مامناوه‌ند دایده‌بڕێت و له وردهبورژڤازی نزیكی ده‌كاته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری باسكراوی هه‌یه. ئێستاكه پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م خه‌ڵكه ئاماده‌ن چ خه‌باتێك بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانین بكه‌ن؟
بێگومان خه‌باتی چه‌كداری نا‌توانیت ئه‌م خه‌ڵكه ببزوێنێت و رێكیان بخات چونكو خه‌باتی چه‌كداری هاوته‌ریب نیه له گه‌ڵ ویست‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له چینی وردهبورژڤاومامناوهند پێكدێت ته‌نیا كارگێرانی واقێعی خه‌باتی چه‌كداری چینی زه‌حمه‌تكێشه كه ئاماده‌گی خه‌سار لێكه‌وتنی هه‌یه و شتێكی نیه بۆ له ده‌ستدان. كه واته كۆمه‌ڵگایی ئێستای كوردستان ته‌نیا ئاماده‌یه له خه‌باتێكی مه‌ده‌نیدا به‌شداری بكات هه‌ر چه‌ند به‌و خه‌ستییه نابێ كه چینی مامناوه‌ند له تاران ئه‌یكات .به‌ڵام به گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا و به پێی تایبه‌تمه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیا پێتانسیهڵی خه‌باتێكی مه‌ده‌نی هه‌یه كه هه‌ندێ جار له‌وانیه ناپوخته و نه‌زۆك بێت. ئه‌زموونی رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت.
2.له رووی مێژووییه‌وه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌زموونی خه‌باتێكی چڕوپڕی چه‌كداریان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیا بوه به‌ڵام چونكوو به ئه‌نجامێكی كرده‌وه‌ی نه‌گه‌یشتوه ، باس كردن له هه‌رچه‌شنه خه‌باتێكی چه‌كداری هه‌ندێ بیره‌وه‌ری تاڵیان بیرده‌خاته‌وه كه ئاماده نین دوو پات ببێته‌وه.
3. چونكوو زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو له گونده‌كاندا ناژین ئیتر وهكوجاران ده‌رفه‌ت بۆ هێزی چه‌كدار له گونده‌كاندا نه‌ماوه و بگره گوندنشینهكانێش ئیتر مه‌كۆی شۆڕش نین و حكومه‌ت كاریگه‌ری زۆری له سه‌ریان هه‌یه له چه‌ند ساڵی رابردوشدا هاوكاری حكومه‌تیان كردوه بۆ وهدهستهوهدانی هه‌ندێ هێزی چه‌كدار، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مێعماری شاره‌كانی كوردستان و بارودۆخی ژێئۆپۆلێتیكیان به شێوازێكه قووڵایی ئێستراتێژیكیان نیه و شه‌ری چه‌كداری شارییان تێدا ناكرێت.كه‌وابو باشترین شێواز بۆ خه‌باتی شاری خه‌باتی مه‌ده‌نییه.شارێكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌وێدا ده‌ژین.
4.خه‌ڵكی كوردستان و بزوتنه‌وه‌كه‌ی له باری سه‌ربازییه‌وه زۆر لاوازترن له هێزی سه‌ربازی حكومه‌تی ناوه‌ندی و بێجگه له‌مانه‌ش خاڵی لاوازی كورد ،بوونی هێزی سه‌ربازی هه‌وایی حكومه‌ته، ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه مێژووش پێمان ده‌ڵێت.
5.كورد هیچ هێزێكی دراوسێ و ناوچه‌ی پشتیوانی لێناكات و بگره دوژمنایه‌تیشی ده‌كه‌ن ،زۆرجاریش په‌یماننامه‌ی هاوبه‌شیان واژۆ كردوه بۆ قڕكردنی هێزی بزوتنه‌وه‌ی كورد.
6.گوتاری زاڵ له ئاستی جیهانیدا دژبه خه‌باتی چهكدارییهو هیچ ره‌واییه‌كی پێنادات ،كورد ته‌نیا له رێگه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌توانێت ره‌وا بوونی خه‌باتی خۆی به هه‌موو جیهان بسه‌لمێنێت.
7.ته‌نیا خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئاشتی خوازانه‌یه كه ده‌توانێت هه‌موو چینوتوێژهكانی كۆمه‌ڵگا تێكه‌ڵ بكات به خه‌باتێكی بهردهوامو نه‌بڕاوه له كوردستاندا.
8.به پێی پڕهنسیپهكانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و هاتنه‌ئارای هه‌ندێ چه‌مك وه‌كو پله‌وپایه ،پێرێستیژ وهتد له‌وانه‌یه بهرژهوهندیخوازترین تاكی كۆمه‌ڵگاش تێكه‌ڵ به خه‌باتی مه‌ده‌نیه‌وه بكه‌یت.
9.خه‌باتی مه‌ده‌نی مه‌شق و راهێنانێكه بۆ خو گرتنی خه‌ڵك به دێمۆكراسی و ئازادییه‌وه تاكوو دواتریش هێزی حكومی كوردی به ئاسانی نه‌توانێت مافه‌كانی لێ زه‌وت بكات.
10.له هه‌رحاڵدا كورد به‌شێكه له ئێران‌و چاره‌نووسی پێوه گرێدراوه ،گوتاری زاڵ بۆ خه‌بات له ئێران‌دا مه‌ده‌نییه كه‌واته كوردیش به شێوازێكی لۆژیكی ئه‌بێ ئه‌و خه‌باته به‌هێز بكاتوو هاوشانی هه‌ڵسوكه‌وت بكات .
له كۆتاییدا جێگه‌ی ئاماژه‌یه بڵێین خه‌باتی مه‌ده‌نی له كوردستاندا ،پێداویستییه‌كانی و شێوازه‌كانی ئه‌م خه‌باته بابه‌تێكی تره هیوادارم بتوانیین له داهاتوودا باسی لێوه بكه‌ین.
ئەمین سورخابی
ئەمین سورخابی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر