له ماوه‌ی 15مانگی رابردوودا ناڕه‌زایه‌تی گه‌لێکی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی له وڵاتانی ناوچه‌ی ئورئاسیا که شۆڕشی ره‌نگییان تیا کرابوو سه‌ریهه‌ڵداوه . هه‌روه‌کو له ده‌ستپێکی شۆڕشه ره‌نگییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌دا هاوشێوه‌ییه‌کی زۆر بوو وا پێده‌چێ له ئاکامه‌کانیشیان هاوشێوه بن ،لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه داهاتووی سیاسی ناوچه‌ی ئورئاسیا روونتر ده‌کاته‌وه.
شۆڕشه ره‌نگییه‌کان سه‌ره‌تا له گۆرجێستانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد ،به رێبه‌رایه‌تی" میخاییل ساکاشۆویلی" و خاتوو "نینۆرۆژانادزێ" دژ به رژێمی نیمچه‌دیکتاتۆری "ئێدوارد شوارتنادزێ" و دژ به ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له وڵاته‌که‌یاندا،شۆڕشی مه‌خمه‌ڵی سه‌ریهه‌ڵدا. پاشان نۆره‌ی ئۆکراین بوو تاوه‌کو به رێبه‌رایه‌تی "ویکتۆریوشچێنکۆ" و خاتوو" یولیاتیمۆشێنکۆ" شۆڕشی نارنجی دژبه ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری سه‌ربه روسیا رێبه‌ری بکه‌ن.له ئاکامدا شۆڕشی ره‌نگی ناسراو به گوڵی لاله له وڵاتی قێرقیزێستان به رێبه‌راییه‌تی "قورمان به‌یگ باقی‌یۆ‌ف" وخاتوو "رۆزا ئێتون بایوا" دژبه ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری سه‌ربه روسیا سه‌ریهه‌ڵدا.
له‌هه‌رسێ شۆڕشه‌که‌دا ژنێکی سیاسه‌تڤان وه‌کو دووهه‌م که‌س رێبه‌رایه‌تی شۆڕشه‌کان ئه‌که‌ن پاش سه‌ره‌رکه‌وتنیش هه‌رکامیان پۆستێکی گرنگی وڵاته‌که‌یان وه‌ده‌ستئه‌گرن به شێوازێکه له گۆرجێستان رۆژانادزێ ئه‌بێ به سه‌رۆکی پارله‌مان،له ئۆکراین تیمۆشێنکۆ ئه‌بێ به سه‌رۆک وه‌زیران،له قێرقیزێستانیش رۆزا بایوا ئه‌بێ به وه‌زیری ده‌ره‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌م که‌س باوه‌ڕی به رۆڵی واقێعی ئه‌م خاتونانه بوو زۆربه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان باسیان له‌وه ده‌کرد که ئه‌م ژنانه رۆڵی سه‌ره‌کییان نییه‌و ته‌نیا وه‌کوو هێماو ژێستێکی سیاسی پێشکه‌وتووخوازانه که‌ڵکیان لێ وه‌رگیراوه رۆڵێکی سه‌ره‌کییان نه‌گێڕواه.به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌ک ده‌رکه‌وت ئه‌م سێ خاتوونه سیاسه‌تڤانه تا چ‌راده‌یه‌ک خوازیاری رێفۆرم‌و ئاڵوگۆڕی ناو وڵاته‌که‌یانن له‌م 15 مانگه‌دا به‌ته‌نیا رێبه‌رایه‌تی شۆڕشێکی تریان گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌کوو چۆن ده‌ستپێکی شۆڕشی ره‌نگی ناوچه‌ی ئورئاسیا له گۆرجێستانه‌وه‌بوو ئه‌مجاره‌ش هه‌رلێره‌وه شۆڕش له شۆڕشی ره‌نگیدا ده‌ستیپێکرد،به شێوازێکه له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2009دا به رێبه‌رایه‌تی خاتوو رۆژانادزێ ناڕه‌زایه‌تی سه‌ر شه‌قامه‌کانی تێفلیس ده‌ستیپێکرد و بۆ چه‌ند رۆژێکیش درێژه‌ی بوو،هه‌رچه‌ند ساکاشۆویلی توانی ناره‌زایه‌تیه‌کان دابمرکێنێت به‌ڵام بزاڤی نا شۆڕشی مه‌خمه‌ڵی گۆرجێستان پێتانسیێڵێکی زۆری هه‌یه بۆ ئاڵوگۆڕکردنی شۆڕشی مه‌خمه‌ڵی .
له ئۆکراینیش خاتوو تیمۆشێنکۆ بوبه ئۆپۆزێسیۆنی ناو شۆڕشی نارنجی دژبه ده‌سه‌ڵاتی یۆشچێنکۆ،هه‌رچه‌ند ئه‌م خاتوونه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رنه‌که‌وت به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ له شۆڕش له ناو شۆڕشی ره‌نگی ئۆکراینیا.
ئێستاش هه‌ربه‌پێی ئه‌و نۆره‌یه‌ی که باسمان کرد نۆره‌ی قێرقیزستان هاتوه و له ئاڤریلی 2010 دا دیسان خاتوونێک ویستی ئاڵوگۆڕ له ناو شۆڕشی ره‌نگی لاله‌ی قێرقیزێستاندا به‌رپابکات تا ئێستاش توانیویه‌تی هاوخه‌باته پێشوه‌که‌ی خۆی که تووشی گه‌نده‌ڵی ببو ،له رێپێوانێکی چه‌ندڕۆژه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کاندا وه‌لا بنێت وڵات بخاته ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیی،جێگایی ئاماژه‌یه خاتوو رۆزا بایوانی لاله‌یی سه‌رکه‌وتووتر له دوو خاتوونه ره‌نگییه‌که‌ی تر بووه ،توانی به ئاسانی ده‌سه‌ڵاتی باقی‌یۆ‌ف برووخێنێت.
خاڵی سه‌رنج راکێشی ئاڵوگۆڕه‌کانی ناو شۆڕشه ره‌نگییه‌کان له ئورئاسیادا داخوازییه‌کانیانه، سه‌ره‌تا هه‌مووکه‌سێک پێووابو شۆڕش له ناو شۆڕشه ره‌نگییه‌کاندا به مانای دیسانه‌وه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌یه بۆ باوشی روسیا ودامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیمچه دیکتاتۆرییه به‌ڵام ره‌وتی رووداوه‌کان وکرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی ره‌نگی پێجه‌وانه‌ی ئه‌مه‌مان پێ ئه‌ڵێت، ره‌وتی رووداوه‌کان نیشان ئه‌دات که شۆڕشه نوێکانی ناوچه‌ی ئورئاسیا، گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێیه له ناو شۆرشه ره‌نگییه‌کاندا که نه لایه‌نگری چوونه باوشی ئامریکا ورۆژئاوان نه لایه‌نگری چوونه باوشی روسیان به‌ڵکوو خوازیاری په‌یوه‌ندیه‌کی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نن و ویستیان به‌ڕوه‌بردنی باشتری وڵاتوو گه‌یشتن به گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابووری وڵاته‌که‌یانن .
له‌ڕاستیدا خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه شۆڕشی ره‌نگییان کرد بۆ سه‌قامگیری دێموکراسی و سه‌ربه‌خۆیی له روسیا به‌ڵام پاشان ده‌رکه‌وت بێجگه له دێموکراسیش ئه‌بێ وڵاته‌که‌یان گه‌شه‌ی ئابووری بسێبێت چوونکوو ئازادی و دێموکراسی به ته‌نیا ناتوانێت پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک دابیین بکات هه‌ربۆیه خوازیاری پێوه‌ندیه‌کی یه‌کسانوو هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ ئامریکا و روسیادا،ته‌نانه‌ت ئه‌م داخوازییه له‌سه‌ر زاری دۆستانی پێشووی رۆسیاشدا ده‌بیستین بۆ نموونه یانکۆڤیچ دۆستی نزیکی روسه‌کانو له رێبه‌رانی سیاسی ئوکرانیا خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌کی عاقڵانه و دوور له قه‌یرانه له ئامریکا‌و روسیا.
به‌شێکیتر له‌م راستییه له‌وه‌دا ده‌ر ئه‌که‌وێت ،کاتێک باقی‌یۆ‌ف له قێرقیزستاندا حکومه‌ته‌کی ده‌ڕوخێو خاتوو رۆزا بایوا ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌وێته ده‌ستی ،مه‌دیدۆف سه‌رۆکۆماری روسیا به‌و خه‌یاڵی دیسانه‌وه قێرقیزێستان دێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی روسیا به خۆشحاڵی‌و به‌په‌له ته‌له‌فون ده‌کات بۆ خاتوونی لاله‌یی قێرقیز رۆزا بایوا و پیرۆزبایی پێ ئه‌ڵێت به‌ڵام خاتوو بایوا به رێزه‌و حۆرمه‌ته‌وه به گوێی مه‌دیدۆف دا ئه‌دات که لێهاتووتره له‌وه‌ی له‌ڕقی باقییۆفدا وڵاته‌که‌ی بخاته‌وه باوشی روسیا دووپاتی ئه‌کاته‌وه وڵاته‌که‌ی نایهه‌وی تێکه‌ڵی کێبه‌رکێو ململانێی روسیا و ئامریکا ببێت‌و دیسانه‌وه وتیشی ئه‌م شۆڕشه له شۆڕشی ره‌نگییدا بۆ ئیداره‌و به‌ڕێوه‌بردنی باشتری وڵات کراوه،له راستیدا ئه‌م قسانه‌ی خاتوو بایوا ئاوێکی سارد بۆ سه‌ر روومه‌تی گه‌رمی مه‌دیدۆف ،ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ئاوه سارده له قسه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی مه‌دیدۆف له واشێنگتۆن ده‌بیسترا.که وابوو ئاڵووگۆڕه‌کانی ئه‌م 15 مانگه‌ی پێشووله ئورئاسیادا نیشانده‌ری شۆڕشێک بوو له شۆڕشه ره‌نگییه‌کاندا نه‌وه‌کو شۆڕشێک دژ به شۆڕشه ره‌نگییه‌کان.ئەمین سورخابی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر